. . . .


20 Jun 2013

دیداری نێوان هەیئەتی حدک ویەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩/٦/٢٠١٣ی زایینی هەیئەتی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد، کە پێک هاتبوون لە بەڕیزان حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە و خاتوو گوڵی حەیدەری بەرپرسی کومیتەی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد و هەیئەتی هاوڕێیان، سەردانی کۆمۆنی فرێدریکستاد،یان کرد و لە لایەن بەڕێز ژۆن ئیڤار نیگێرد بەرپرسی کۆمۆنی ئەو شارەوە پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا هەیئەتی میوان خۆشحاڵی خۆی بۆ پێکهاتنی ئەو دیدارە دەربڕی و لەو کۆبوونەوەیەدا پێوەندی نێوان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە گەڵ ئەحزابی نۆڕوێژی بە تایبەت پارتی کاری نۆروێژی باسکرا، پاشان لە درێژەی باسەکاندا چەندین تەوەر لەسەر وەزعی کوردەکان لە نۆڕوێژ و مەسەلەی پێوەندیداربەو پەنابەرانەی کە دێنە وڵاتی نوڕویژ و پاش ماوەیەکی زۆر جوابی رەد وەردەگرن و دیپۆرتی ئیرانیان دەکەنەوە وهەروەها ئیشارە بە گیرانی پەنابەر یوسف حوسەینی کە لە لایەن پۆلیسی نۆڕوێژەوە قۆڵبەستکراو بە داخەوە دیپۆرتی ئیران کرایەوە. هەر لەو پەیوەندییە دا ئاماژە بەو مەترسیانە کرا کە بەرەوڕوویی ئەو پەنابەرانە دەبنەوە کە ڕادەستی ئێران دەکرێنەوە، بەتایبەت ئەو پەنابەرانەی کە پێشمەرگە یا ئەندام و لایەنگری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و باقی ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان بوون.
پاشان بەڕێز ،ژۆن وێڕای بە خێرهاێنان و خۆشحاڵی دەربڕین بۆ ئەو دیدارە، بەڵێنی بە دوادا چوونی بۆ مەسەلە پیوەندیدارەکان بە پەنابەران، بە تایبەتی لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی کرد کە پیوەندی بە بەرپرسانی سەرەوەی خۆی بکات.
لە کۆتاییدا هەردوولا پێیان لە سەر بەردەوامی چاوپێکەوتنەکان لە داهاتوودا، داگرتەوە
حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ
kristiansstad2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 963 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact