. . . .


14 Jun 2013

سەردانی بەرێز خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حدک بۆ دەفتەری سەرەکی حیزبی ل


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان دا لە وڵاتی بریتانیا، ڕۆژی هەینی رێکەوتی ١٤ی جون ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێری دە ونیوی سەرلەبەیانی بەڕێزان خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاوڕی مەولود سوارە نوێنەری حیزب لە بریتانیا بە مەبەستی نۆژەن کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردووک حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی لێبراڵ دێموکراتی بریتانیا، و هەروەها دانی زانیاری زیاتر سەبارەت بە دۆخی نالەباری ئێران و کوردستان و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ڕژیمی ئیسلامی دژ بە گەلەکەمان و هەروەها تیشک خستنە سەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی یانزدەهەمین گەڕی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شۆراکان لە ئێران و ناشەرعی بوونی ئەو هەڵبژاردنانە، سەردانی دەفتەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی یزبی ناوبراویان لە شاری لەندەن کرد و لەگەڵ پێشوازی گەرمی ئەو حیزبە بەرەوڕوو بوون. لەو دیدارە دا باسی مەسەلەی کورد لەئێران کرا و هەروەها مەسەلەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست تەوەرەیەکی دیکەی ئەو دیدارە بوو. لە کۆتای ئەو کۆبوونەوەیدا هەردووک لا لە سەر پتەوتر کردنی پێوەندییەکانی حیزبی دیموکرات و حیزبی لیبڕال دیموکراتی بریتانیا پێداگرییان کردەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە نوێنەری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی لیبراڵ دیموکرات بە فەرمی داوای لە حیزبی دیموکرات کرد کە لە کۆنگرەی داهاتوی ئەو حیزبە بەشداری بکات.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەردووک حیزبی لیبرال دینوکرات و حیزبی عەوام،ی ئەو وڵاتە حکومەتێکی هاوبەشیان پێک هێناوە و لە ئێستا دا دەسەڵاتی بەڕێوەبەری بریتانیا لە دەست ئەو دوو حیزبە دایە.
نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەبریتانیا
hdk-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 790 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact