. . . .


5 Jun 2013

بەڕێوە چوونی کۆنفڕانسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: رۆژی شەممە رێکەوتی ٨-٦-٢٠١٣ی زایینی کۆنفڕانسی گشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی حیزب لە وڵاتە و بەڕێزان کاک محەممەد ئیسماعیلی و کاک سەید ئەحمەد حسێنی، نوێنەرانی کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی و کومیتەی پارێزگاری لە بەرنامە و ئەساسنامەی حیزب دەستی پێکرد. سەرەتا کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، بە تایبەتی ٥٩ لاوی شەهیدی مهاباد دەستی پێ کرد.
پاشان بەڕیوەبەری کۆنفڕانس، هاوڕێ حسێن حاجی ئەحمەدی سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕیوەچوونی کۆنفڕانسەکە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد. پاشان بەڕێز کاک حاجی حوسێن حەداد ، وەک بەتەمەنترین و کۆنترین ئەندامی حیزبی بەشدار، کۆنفڕانسەکەی دەست پێ کرد و وێڕای دەست خۆشی لە کۆمیەی پێشوو، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفڕانسەکە خواست.
دوای ئەوە بەڕێز سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان کاک خالید عەزیزی باسێکی گشتی لەسەر هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و ئەو ئاڵوگۆرە بە پەلە و چاوەروان نەکراوانەی کە لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا دێنە پێش و هەروەها دەور و کاریگەری و جێگە و پێگەی گەل کورد لەو گۆڕانکارییانە داپێشکەش کرد و رۆڵ و دەوری (حدک)ی لەو نێوە دا بە گرینگ ناوبرد. بەڕێز کاک خالید لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، باسێکی تەشکیلاتی پێشکەش کرد و وێڕای ئاوڕ دانەوە لە چۆنیەتی بەڕێوە بردنی ئەرک و کارە حیزبیەکان، ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی ئەندام، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی چ لە ناوخۆی وڵات و چ لە دەرەوەی وڵات بە وردی بۆ بەشداران ڕوونکردەوە. بەڕێزیان جارێکی دیکە پێی لەسەر ئەو خاڵە گرینگە داگرتەوە، کە هەموو ئەندامێکی حیزب لە دەرەوەی چوارچێوەی تەشکیلاتی حیزب، مافی ئەوەی هەیە کە ڕوانگە و تێڕوانینی خۆی لەسەر سیاسەت و بۆچوونەکانی حیزب بە ڕاشکاوی دەربڕێت و داکۆکی لە بیر و بۆچوونەکانی خۆی بکات. لە کۆتایی دا بەڕێز کاک خالید هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفڕانسەکە و کۆمیتەی داهاتوو خواست. پێویست بە ئاماژەیە کە دوای تەواو بوونی وتەکانی، بەڕێز سکرتێری گشتی حیزب، وڵامی پرسیاری بەشدارانی دایەوە و دوابەدوای کۆتایی ئەو بەشەش، هۆڵی کۆنفڕاسەکەی لە نێو پێشوازی گەرمی بەشداران بە جێهێشت.
پاشان کۆنفڕانس بە ڕەسمی دەستی بە کارەکانی کرد و هەر کۆمێسیۆنە و ڕاپۆرتی کاری خۆی پێسکەش کرد. دوای پێشکەش کردنی راپۆرتەکان، بەشداران ڕاو و بۆچوون و پێشنیارەکانی خۆیان لە کەش و هەوایەکی تەواو دێمۆکراتیک دا هێنا بەر باس و خاڵە بە هێز و لاوازەکانی ڕاپۆڕت و کاری کۆمیتەیان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دا دەست نیشان کرد و ڕێزیان لە زەحمەت و ماندوو بوونی کۆمیتە لەو ماوەیە دا گرت. پێویست بە ئاماژەیە کە زۆربەی ڕاپۆرتەکان بە شێوەیەکی سەردەمیانە و دیجیتاڵی ئامادە کرابوون و پێشکەش بە بەشداران کرا کە بوو بە مایەی خۆشحاڵی هەموو لایەک.
دوابەشی کۆنفڕانس تەرخان کرا بە هەرڵبژاردنی کۆمیتەی نوێ. لەو بەشەش دا ئەندامان چالاکانە بەشداریان کرد و بە شێوەی دەنگدانی نهێنی کۆمیتەیەکی نوێیان بۆ هەڵسووراندنی کاروبارەکانی کومیتە هەڵبژارد. هەڵبژاردنی کۆمیتەی نوێ بوو بە مایەی خۆشحاڵی دەنگدەران و کۆنفڕانس هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
کۆنفڕانس دوای ١٠ کاتژمێر کاری بەردەوام، لە نێو خۆشی و شادی هاوڕیانی حیزبی دا کۆتایی پێ هات.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1083 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact