. . . .


5 Jun 2013

سکرتێری گشتی حدک لەبنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە لەندە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٢ی جونی ٢٠١٣ی زایینی، کاتژمێری ٥ی سەر لە ئێوارە، بەڕێز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکرات لەگەڵ بەڕێز لویس ئەیالا سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست کۆبۆوە. لەو دیدارە دا سەرەتا بەرێز کاک خالید عەزیزی بەداخبونی خۆی و بەنێوی ڕێبەری حیزبی لە پەیوەندی لەگەڵ کۆچی دوایی بەڕێز پییەر مۆروا رێبەری پیشووی حیزبی سۆسیالیستی فەرانسە و هەروەها سەرۆکی پێشووی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست دەربڕی.
پاشان هەردوولا باسێکی تێرو تەسەلیان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و بەتایبەت پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە سوریە کرد و هەروەها چارەسەری کێشەی کوردیان لە تورکیە لەرێگای وتووێژو دیالۆگ، بە هەنگاوێکی عەمەلی و گونجاو بۆ کۆتایی بەو پرسە کرنگە وەسف کرد.
تەوەرێکی تری باسەکان لەسەر داهاتووی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران بوو.
لە پێوەندی لەگەڵ کۆبونەوەی گروپی کوردان لە شاری سلیمانی باشووری کوردستان، کە هەر لەوێ نێوەکەی گۆردرا بە "کۆمیته‌ی پرسی کورد" له ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست، بە وردی قسە کرا و چالاک کردنی زیاتری ئەم کۆمیتەیان بە گرینگ ناوبرد. بەشێکی تری باسەکان لەپێوەندی لەگەڵ بنەماڵەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست بوو، کە بەشێک لە حیزبە سوسیالیست و سوسیال دێموکراتەکانی ئەوروپا و لایەنەکانی بەشدار لەم بنەماڵەیە دا ڕۆژی ٢ی مای ٢٠١٣ لەشاری لایپزیکی ئاڵمان، ڕێکخراوێکی دیکەیان بە نێوی هاوپێوەندیی پێشکەوتووخواز پێک هێنا، کە لەم بەشەدا بەرێز لویس ئەیالا بە ئاماژە بەو ئالۆزیانەی لە ئەنترناسیونال سوسیالیست و هەروەها چالاکیەکانی لەم ماوەیەدا کراون باسێکی چروپری پێشکەش کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەم دیدارە دا کاک سەید قادر جەسیمی هاورێیەتی بەڕێز سکرتێری گشتی حیزبی کرد.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست- بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 872 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact