. . . .


12 Jun 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆنگرەی زانست?


ناوەندی هەواڵ- سوید: لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی زانستی و کلتوری کورد، ئێوارەی رۆژی سێشەممە ١١/٦/٢٠١٣ی زایینی، هەیئەتێکی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دیموکراتی کوردستان، کە پێک هاتبوو لە هاورێیان حەسەن ئەهوەن، ئازاد ئیبراهیمی و ئەحمەدی لبادی، بەشداری کۆبوونەوەی ئەم دەزگا زانستی یەیان کرد کە لە یەکێک لە سالۆنەکانی پارلمانی سوئێد لە ستۆکهۆڵم بەرێوە چوو.
ئەم دەزگا زانستی و رۆشنبیری یە، ماوەی چەند ساڵێکە لە لایەن کۆمەڵێک کوردی پسپۆر و زانای ئاکادمیکەوە دامەزراوە و تا ئێستا دوو کۆنگرەی خۆی، یەکەمیان لە وڵاتی هولەند و دووهەمیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان گرێ داوە. شایانی باسە داهێنەری ئەم بیرۆکەیە، پرۆفیسۆر دوکتور ئالان دیلانی یە، کە خەڵکی شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە. ئامانج و ستراتێژی ئەم کۆنگرە زانستییە، ناساندنی کێشەی کوردە لە رێگای فەرهەنگی ئاکادیمیێەوە بە دنیای دەرەوە و هەروەها وەک ڕایەڵکەیەکی پێوەندی نێوان پسپۆران و شارەزایانی کوردی هەرچوارپارچەی کوردستان لە هەموو بوارەکانی عیلمی و زانستی کە لە دیاسپۆرا دەژین لەگەڵ پسپۆران و شارەزایانی ناوخۆیە. بیرۆی سەرۆکایەتی ئەم دەزگا زانستی یە لە کەسایەتییە ناسراو و پسپۆرەکانی باری جۆراجۆر لە چوار پارچەی کوردستانە. ئامانجێکی دیکەی ئەم کۆنگرە زانستییە، دامەزراندنی لۆبییەکی کوردییە، کە دوور بێت لە دەست تێوەردانی حیزبی و رێکخراوەیی. وا بڕیارە کە کۆنگرەی سێهەمی ئەم دەزگا زانستییەی کورد لە ساڵی ٢٠١٣ دا و لە یەکێک لە وڵاتانی سکاندیناوی بەرێوە بچێ.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید
kongrey-zansti.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 794 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact