. . . .


9 Jun 2013

دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی ئۆریگێنی ئەمر


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٨ ی جوونی ٢٠١٣، لە شاری بیڤرتۆنی ئەیالەتی ئۆریگێن، هەڵکەوتوو لە رۆژئاوای ئەمریکا، کۆبوونەویەک بەبەشداری زۆربەی ژنانی دێموکرات، حەسەن حاتەمی- ئەندامی رێبەری و کاک محموود تاجگەردوون بەرپرسی کۆمیتەی حدک لە ئۆریگێن و بەڕێز خاون قادرزادە بەرپرسی یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهات ولەوکۆبوونەوەیەدا، کۆمیتەیەک بۆ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان دامەزرا.
ئەوکۆبوونەوەیە بە خولەکێک بێ دەنگیی بۆ یادی نەمرانی ڕێی ئازادی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز حەسەن حاتەمی بەرپرسی کۆمیتەی باکووریی ئەمریکا سەبارەت بە پێویستی لێککۆبوونەوەی ژنان بەگشتی و ژنانی دێموکرات بەتایبەتی، ژنان و تواناکانیان، ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە، پاراستن و پەرەپێدانی زمان و کلتووری کوردی، بەتایبەتی لەنێو مناڵان و مێر مناڵان و پێوەندی ژنان، لاوان و پیاوان لە تێکۆشان دا دوا. دواتر بەشداران سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان هێنایە زمان و بۆ کار و چالاکی لەو کۆمیتەیە دا ئامادەیی خۆیان راگەیاند.
بڕگەیەکی دیکەی باسەکان بۆ کۆمیتەیەکی کاتی تەرخان کرابوو، کە دوای باس و ڕاوێژ بەڕێزان: خاتوون قادرزادە بەرپرسی کۆمیتە، جەمیلە کەریمی و ئەڤین عەزیزی ئەندامانی کۆمیتە، ئەرکی بەڕێوەبەری ئەو کۆمیتەیان هەتا پێکهاتنی کۆنفڕانس وەئەستۆ گرت.
پێویست بە ئاماژەیە کە یەکەمین جارە کومیتەیەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری یەکیەتیی ژنان لە ئەمریکا بەگشتی و لەو مەڵبەندە بەتایبەتی دادەمەزرێ.
yjdk-usa1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 850 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact