. . . .


9 Jun 2013

بەشداری ئەندامانی حدک لە یادی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی ی ن ک لە وڵاتی سوی??


ناوەندی هەواڵ- سویس: کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە وڵاتی سویس، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨-٦-٢٠١٣ بە بۆنەی ٣٨ ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتیەکەیانەوە و بە دەست هێنانەوەی تەندروستی مام جەلال تاڵەبانی ڕێووڕسمێکی پڕ شکۆیان بەڕێوەبرد. لەم ڕێووڕسمەدا کە بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتوانی وڵاتی سویس بەڕێوە چوو، بەفەرمی بانگ هێشتنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداری لەم ڕێووڕسمەدا کرابوو، کە دەیان کەس لە ئەندامانی حدک بەشداری بەرچاویان هەبوو.
شایانی باسە بەڕێز عەزیز ئەحمەدی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس پەیامی پئرۆزبای بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان پێشکەش کرد و هەستی شادی و خۆشحاڵی ئەندامان و دۆستانی حدک ی بە بۆنەی چاک بوونەوەی مام جەلال بە کارگێڕانی کۆمیتەی سویس یەکیەتی نیشتیمانی و بەشداران ڕاگەیاند.
بەڕێز ئەحمەدی لە پەیامەکەیدا هەڵوێستەی لە سەر باروودۆخی ئێستای کوردستان و عراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و یەکیەتی و تەبایی هێزە کوردستانیەکانی بە ڕەمزی سەرکەوتنی زیاتری نەتەوەکەمان لەم بەشەی کوردستان زانی. لە بەشێکی سیکەی وتەکانی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حدک دا ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی باشوری کوردستان کرد و بە گرنگ و بایەخدار بۆ گەلەکەمان ناوی برد.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو ڕێوڕەسمە لە ناو خۆشی و هەڵپەڕكێی بەشداران دا تا ماوەیەکی درێژ بەردەوام بوو.
ناوندی هەواڵ سویس.
hdk-ynk2013-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 844 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact