. . . .


9 Jun 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە ساڵڕۆژی دامەزرانی ی ن ک لە ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ٠ ئەمریکا: رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 06/08/2013 لە لایەن کومیتەی رێکخستنی ئەمەریکا،ی یەکێتی نیشتیمانی کورڕستان،ەوە، ڕێورەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی یادی 38 سالەی دامەزراندنییەوە لە جەیمز لۆنگ پارک لە ویلایەتی ڤیرجینیا بەرێوەچوو. لە ڕێوڕەسمە دا کە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و نوێنەرایەی زۆربەر هەرە زۆری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئەم دەڤەرە تێیدا بەشدار بوون، بروسکەی پیرۆزبایی لایەنە سیاسیەکان خوێندرایەوە. شایانی باسە کە هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن بەشداری ئەو ئاهەنگە بوون و بروسکەی پیرۆزبایی حیزبیان پئشکەش بە هەڤاڵانی کومیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئامریکا کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانی ی ن ک لە ناو شایی و خۆشی و هەڵپەڕکێی بەشداران دا درێژەی کێشا.

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1022 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact