. . . .


5 Jun 2013

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان بۆ باڵوێزخ??


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: کاتژمێر١٢ی نێوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی جونی٢٠١٣ی زایینی، بە مەبەستی خۆناساندن و بە خێرهاتنی کردنی باڵویزی نوێی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هەیئەتێکی کومیتەی هاوکاری پارتە کوردستانییەکان لە وڵاتی بریتانیا، سەردانی باڵویزخانەی عێراقیان لە شاری لەندەن کرد و لە لایەن بەڕیز دکتۆر فایەق نێروەیی و کاربەدەستانی باڵویزخانەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە دانیشتنێکی دۆستانە دا کە هەریەکە لە بەڕیزان شیروان دزەیی، نوێنەری سیاسی باڵوێز و خاتوو تانیا قادر سکرتێری یەکەمی باڵوێزخانە ئامادە بوون و نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، پاش خۆناساندنی ئەندامانی وەفدەکە و کورتە باسێک لە پەیوەندی لەگەڵ کاروچالاکییەکانی کومیتەی هاوکاری و بەرنامە و پلانی داهاتوویان، ڕەوشی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بە تایبەت دۆخی نالەباری سوریە، هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران و دوایین گۆڕانکارییەکانی کوردستان و عێراق بەشیکی دیکەی وتووێژەکان بوو.
پێویست بە ئاماژەیە کە بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا لەم دانیشتنە دا بەشدار بوو.

کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان- بریتانیا
komitay-hawkari-u-balwezi-irak-2.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 770 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact