. . . .


5 Jun 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک، لە ێوڕەسمی ٣٨ ساڵەی دامەزرانی ی ن ک ل?


ناوەندی هەواڵ- هولەند: ڕۆژی یەکشەممە رێکه‌وتی٢-٦-٢٠١٣ی زایینی، لە سەر بانهێشتی فەرمی کومیتەی یەکێتی نێشتمانی کوردستان لە وڵاتی هولەند، هه‌یئه‌تێکی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی شۆڕش سوڵتانی له‌ ڕێوڕەسمی ٣٨مین ساڵیادی دامه‌زرانی یه‌کێتی نیشتمانی دا که‌ له‌ شاری له‌یدێنی ئەو وڵاتە به‌ڕێوه‌چوو به‌شداریان کرد و چەپکە گوڵ و په‌یامی پیرۆزبایی حیزبیان پێشکەشی هەڤاڵانی یەکێتی کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە هه‌ر له‌و دیداره‌دا، هەیئەتی حیزبی چاویان بە هەڤاڵانی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کەوت و باس له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییەکانی هەردوو لا لە وڵاتی هولەند کرا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- هولەند
hdk-puk-2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 808 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact