. . . .


4 Jun 2013

دیداری نێوان کومیتەی حدک وکۆمەڵەی کولتووری کوردی، لەگەڵ سەرۆکی شار???


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 3.6.2013 دوو هەیئەتی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وکۆمەڵەی کولتوری کوردی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد،ی وڵاتی نۆروێژ کە پێک هاتبوو لە بەڕیزان ، حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، سەعید پووریان بەرپرسی کۆمەڵەی کولتوری کوردی، محەممەد غەریبی، عوسمان مامەش و خەدیجە قادر پوور، چاویان بە بەڕێز سێندرە مارتین سێن سەرۆکی شارەوانی شاری سارپسبۆرگ وئەندامی حیزبی کاری نوڕوێژ لە ناوچەی ئۆستفۆڵد کەوت.
پاش کاتژمێرێک وتووێژوبیروراگۆڕینەوە لە سەر بابەتە پیوەندیدارەکان بە کارو باری کۆمەڵەی کولتوری کوردی وهەروەها پێوەندی دۆستانە ی نێوان حیزبی دیموکڕاتی کوردستان و حیزبی کاری نوڕوێژ لەو ناوچەیە قسەی لە سەر کراو بیرورایان گۆڕیەوە.
شایانی باسە کە بەڕێز سێندرە مارتین پاش خۆشحاڵی دەربڕین بۆ پێک هاتنی ئەو دیدارە، داوای دووپات بوونەوەی ئەوە دیدارانەی لە داهاتووشدا لەگەڵ کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وکۆمەڵەی کولتوری کوردی بە پێویست زانی.
لە کۆتایی دا هەیئەتەکانی میوان خۆشحاڵی و ڕەزامەندیان بۆ ڕەخسانی ئەو دەرفەتە لە لایەن شارەوانی سارپسبۆرگەوە دەربڕی و بەردەوامی دیدارو وتوێژەکانیان لە نێوان هەردوولا دادووپات کردەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کولتوری کوردی
لە ناوچەی ئۆستفۆلد
hdk-ostfold.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 914 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact