. . . .


3 Jun 2013

بەرێوەچوونی خۆپیشاندان لە نۆروێژ بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:خۆپێشاندانی کوردانی هەرچواپارچەی کوردستان و بەشێک لە ئێرانیەکان و نۆڕوێژیەکان ونەتەوەکانی تر بۆ پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد بەر ێوەچوو .
ڕۆژی ٣١.٠٥.٢٠١٣ بە دەستپێشخەری کومیتەی کار کردن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل خۆپێشاندانێکی بەرین بە بشداری بەشێکی زۆر لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بەشێک لە ئێرانیەکان وئەفغانیەکان و هەروەها نۆڕوێژیەکان لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆڕوێژوەک هەنگاوێکی ئێعترازی هاویشترا .
سەرەتا ڕێپێوانەکە لە ئیزگەی شەمەندەفەری ئۆسلۆ بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان ودەیان درووشم و وێنەی زیندانیانی سیاسی کورد وکولبەران و دانی درووشم بەرەو بەردەم پاڕلەمانی نۆڕوێژ دەستی پێکرد.هەر لەکاتی رێپێوانەکە چەند سەد نووسراوە بە نۆروێژی لە سەر مەبەستەکانی خۆپیشاندان و باردوخی زیندانیانی سیاسی و کۆشتاری هەموو رۆژی کولبەران لە نێو خەلک دابڵا بووە . بە گەیشتنی ئاپۆڕای خۆپێشاندەران بۆ بەردەرکی پاڕلەمانی نۆڕوێژ بە خولەکێک وەستان وبێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان بەرنامەکانی تایبەت بە ڕیپێوانەکە دەستی پێکرد،
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە جەعفەر ڕەسووڵی بەخێرهاتنی بەشدارانی ڕێپێوانەکە کراو پاشان ئامانجی ئەم خۆپێشاندانەی بە کورتی بۆ بەشداربووان شی کردەوە،پاشان بەڕێز ئاکسل هاگن ئەندامی پاڕلەمانی نۆڕوێژ لە حیزبی سوسیالیستی چەپ وئەندامی گورووپی کاری کوردان لە پاڕلەمانی نۆڕوێژ و ناسینەری کبودوەند بۆ سالەکانی2011 وس2013پەیامێکی بەم بۆنەوە پێشکەشی بەشداربووانی ڕیپێوانەکە کرد. ئاکسل گووتی کاتێک چالاکێکی کورد داوای بەشداریم لێ دەکا بۆ خۆپیشدانداێک هەوڵ خۆشحالم دەبم بە دیتنی ئەم کەسە بەلام دوایە غەمگین وهێندێک نائومێد ، ناوبراو ئیشارە ی بەوە کرد کە بۆیە لەگەڵ جێگری سەرۆکئ پارەلمانی نوروێژ بەرێز ئەختر چاودێری ،مەحەمەد سەدیق کەبودوەندمان بۆ سالی 2013 کاندید کردوە کە لەورێگایەوە دەنگی زیندانی سیاسی و مەدەنی کورد و زۆلملێکراویی کورد بە جیهانیان بگەینین. .
پاشان هونەرمەندی شۆڕشگێرو ناوداری نەتەوەکەمان بەڕێز نەجمەی غوڵامی بە سروودێکی شۆڕشگێڕی پشتیوانی خۆی لە لە زیندانیانی سیاسی و کۆڵبەران و کاسبکاران دەربڕی .بەڕێز مەحموود ئەمیری موقەدەم بەرپرس و وتەبێژی ڕێکخراوی سازمانی حقوقی بەشەری ئێران و لەبەرپرسانی ئوروپا و نوروێژ ماڤی مروڤ لەو پێوەندیەدا وتەیەکی پرنیورۆکی لەسەر زیندانی سیاسی کورد و گەلانی دیکەی ئیران ئاراستە کرد و زۆر ورد ودقیق سەر کۆلبەرانیش دوا و ئامادەی خۆی بۆ زیاتر دەنگ دانەوە ورەنگانەوە کەیسی ئەوان دەربرێ .
پەیامی کومیتەی حیزب وڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی کوردی لە لایەن بەڕێز سەلاح سووڵتان پەناوە پێشکەش کرا.دوو هاوسەری هونەرمەندو گۆرانی بێژی ئەفغانی دوستی کورد بە گورانیەکی هاوبەش بەشدارییان لە بەرنامەکەدا کردو پشتیوانی خۆیان لە گەلەکەمان دەربڕی .
پاشان پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی حیزب و ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە زمانی نۆڕوێژی لە لایەن کاڕووخ باوەجانی پێشکەش کرا.هونەرمەند و فیلمسازی موستەنەدی کورد نیشتمان حوسینی چالاک لە کارکردن بۆ کۆلبەران پەیامێکی لەسەر کۆلبەران پێشکەش کرد.بەدوای ئەودا بەڕێز سۆڕان سەید محەممەدی ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و یەکێتی لاوانی دێمۆکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو بۆنەیەوە پەیامێکی پێشکەش کرد.
لەکۆتایی ڕێورەسمەکەدا بەڕێز کەریم ئەڵڵاوەیسی لە ڕێکخەرانی سەرەکی خۆپێشاندانەکە و بەرپرسی کومیتەی کار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبیل ،کبودوەند٢٠١٣لەسەر خۆیشاندان وهەنگاوەکانمان بۆپشتیوا نی لەزیندانی سیاسی وکۆلبەران بە کورتی قسەی کرد وبە سپاس ورێز وحورمەت بۆبەشدارانی خۆپیشاندان کۆتایی بە رێوڕەسمەکە هێنا. شایانی باسە لەسەر زیندانی سیاسی کولبەران و دیپورتی کورد بۆ ئێران رۆژێک دواتر نامە دەدرێ بە پارلەمان ووەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ.
وێنەگر: تەها وەنەوشە

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 827 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact