. . . .


3 Jun 2013

به‌شداری هه‌یئه‌تیکی کومیته‌ی دانمارکی حدک له‌ یادی 38ساڵه‌ی دا???


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی شه‌ممه‌ 01/06/ 2013 له‌ سه‌ر ده‌عوه‌تی ره‌سمی کومیته‌ی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ دانمارک هەیئەتێکی کومیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێکهاتوو له‌ به ریزان حوسێن حه‌سه‌ن زاده‌ به‌رپرسی کومیته‌، عومه‌ر شێخه‌نژاد و محمد ده‌رویشی به‌شداری ڕێوڕەسمی 38 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستانیان کرد و هه‌ربه‌م بۆنه‌وه‌ په‌یامی کومیته‌ حیزب له‌ دانمارک له‌ لایه‌ن به‌ریز عومه‌ر شیخه‌نژاده‌وە خوێندرایه‌وه. له‌ په‌یامی کومیته‌ی حیزبدا به‌ ڕیزه‌وه‌ ئاوڕله‌ خه‌بات و تێکۆشانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان درابووەوە و باس لە دەوری گاریگەری ئەو حیزبە لە رەوتی ڕزگاری خوازنەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دا کرابوو.‌ ،شایانی ئاماژه‌ پێکردنه که‌ هه‌یئه‌تی کومیته‌ ی حیزب به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی کومیته‌ی یه‌کییه‌تییه‌وه‌ پیشوازیان لیکرا.

حیزبی دیموکراتی کوردستان کومیته‌ی دانمارک‌
hdk-ynk2013-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 812 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact