. . . .


3 Jun 2013

بەشداری کومیتەی حدک لە یادی ٣٨ ساڵەی دامەزرانی ی ن ک لە ناوچەی ئۆستفۆ?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: لە سەر بانگهێشتی ڕەسمی کومیتەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان وبە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان وکوردانی نیشتە جێ لە ناوچەی ئۆستفۆڵد، هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بە سەرپەرستی هاوڕێ حەسەن غەمبار و هاوڕێیەتی چەند کەس لە هاوڕێیانی کومیتەی حدک لەو ناوچەیە، بەشداریان لە یادی ٣٨سالەی دامەزرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا کرد.
بەڕێز حەسەن غەمبار پەیامی کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد. بەڕێزیان لە پەیامەکەی دا پاش پیرۆزبایی کردن لە هاوڕێیانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بەڕێز مام جەلال، باسی لە سەروەریەکانی یەکیەتی لە ڕۆژی دامەزرانیەوە تا بە ئەمڕۆ کرد. ناوبراو لە بەشێکی پەیامەکەدا باسی لە قارەمانیەتی پیشمەرگە کانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە ڕۆژهەلاتی کوردستان کرد کە بە ناوی هێزی پشتێوان بۆ بەرگری لە هێرشی دڕندانەی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر ئازایانە بەشدارییەکی قارەمانانەیان کرد.
هەر لەو یادەوریە دا هەر یەکە لە ڕێکخراوەکانی یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەلاتی کوردستان ، کۆمەڵەی کولتوری کوردی و یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەو یادەیان کردو بروسکە و چەپکەگووڵیان پیشکەش کرد.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- کومیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵدی نوڕوێژ
ynk-hdk2013-1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 896 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact