. . . .


2 Jun 2013

کاسبکاری دیکه‌ی ناوچه‌ی بۆکان که‌وته‌ به‌ر ده‌سرێژی هێزه‌کان?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:
رۆژی ١شەممە، رێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٢ی مانگی ٦ی ٢٠١٣ی زایینی، کاتژمێر ٤ی بەیانی لە سەر جادەی برایم ئابادی ئاڵەشینی بۆکان لە نیزیک جادەی میاندواو و بۆکان، عەلی زەینەڵ ئاقای کوری عومەر لەندۆنی ، خەڵکی قەباکەندی دانیشتوی بۆکان، تەمەن ٣١ ساڵ کە خەریکی پەیداکردنی بژێوی ژیانی ماڵ و مناڵی بوو، کەوتە بەردەسترێژی چەکدارانی رێژیمی ئێران و لە ئاکامدا ماشێنەکەی وەردەگەرێ و گیانی لەدەستدەدا.
ناوبراو دوای ئەوەی کە بۆ ماوەی ٢ ساڵ لەزیندانەکانی ئێراندا دەستبەسەر کرابوو، ٤ مانگ لەمەوبەر ئازاد دەکرێ، بەڵام بە ناچاری روو دەکاتەوە کاری هێنانی شتوومەک بۆ ئەوەی بتوانێ زگی برسی منالەکانی تێر بکات.
جێگای ئاماژە پێکردنە کە ناوبراو خاوەنی هاوسەرو ٢ کور بە تەمەنەکانی ٤ و ٧ ساڵەیە.
شایانی باسه‌ ئه‌و کاسبکارانه‌ی ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ ده‌درێنه‌ به‌ر ده‌سرێژ و ده‌کوژرێن یان بریندار ده‌کرێن، خه‌ڵکانی هه‌ژارو ده‌سته‌نگی کوردستانن که‌ به‌هۆی بێکاری ناچار به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و کارو کاسپی‌یه‌ کراون که‌ به‌ داخه‌وه‌ گیانیان له‌ پێناوی‌دا داده‌نێن‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌و نابه‌رپرسانه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه‌ ده‌درێنه‌ به‌ر گوولەو دەکوژرێن.‌


جێگای ئاماژە پێکردنە کە ناوبراو برازای بەرێز رەزا ئەمینی" قەباکەندی" کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانە، هەر بەم بۆنەوە کۆمیتەی حدک لە نۆروێژ خۆی بە شەریکی غەمیان دەزانێ و سەرەخۆشی ئاراستەی کاک رەزا قەباکەندی و بنەماڵەی کۆچکردوو لە کوردستان دەکا.
__________________________________________________

لە لایەن خۆمان و گشت هاوڕێیانمان لە ناوەندی هەواڵی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک عەلی زەینەڵ ئاقای، سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەس کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت بەرێز رەزا قەباکەندی دەکەین و خۆمان لە خەمی لە دەست چوونی ئەو مرۆڤە بێتاوانە دا خۆمان بە شەریک و بەشدار دەزانین.
ڕۆحی شاد و تەمەندرێژی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئاواتمانە
3.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 826 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact