. . . .


2 Jun 2013

بەشداری نوێنەری حدک لە بریتانیا لە ڕێورەسمی ٣٨مین ساڵیادی دامەزران?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی شەممە رێکەوتی ١ی جونی ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێری ٦ی ئێوارە ناوەندی دەرەوەی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە کنزینگتۆن هال لەشاری لەندەن،ی پایتەختی بریتانیا، یادی ٣٨ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی پیرۆز کردەوە. لە سەر بانگهێشتی فەرمی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی لە دەرەوەی وڵات، بەڕێز مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەشداری ئەو ڕیوڕەسمەی کرد و چەپکە گوڵ و پەیامی پیرۆزبایی حیزبمانی پێشکەشی هەڤاڵانی یەکێتی کرد، کە لەگەڵ پێشوازییەکی گەرم بەرەوڕوو بوو.
لەم ساڵیادە دا کە نوێنەرایەتی سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی، باڵوێزی حکومەتی عێراقی فیدرال و هەروەها بەرێز دوکتور فوئاد مەعسوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی کوتلەی کوردی لە پارلمانی عێراق، چەندین لایەنی عێراقی و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانیانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەشدار بوون، سەرەتا ڕێورەسمەکە بە سرودی مەشخەڵان و وەستانی یەک خولەک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی گەلی کوردستان دەستی پێکرد. ئینجا لە لایەن نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە ئامادە بووەکان ٣٨ مۆم بە بۆنەی ئەو یادەوە داگیرسێندرا. پاشان پەیامی نوێنەرایەتی ی ن ک پێشکەش کرا. بە دوای ئەو دا بەڕیز فواد مەعسووم وتەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ دامەزرانی یەکێتی دا پێشکەش کرد. دوابەدوای ئەو لیستی ناوی ئەو حیزب و لایەنانە پێشکەش کرا کە پەیامی پیرۆزباییان بۆ ئەو ڕۆژیادە ناردبوو، کە پەیامی نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا لە ڕیزی ئەو پەیامانە بوو.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 929 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact