. . . .


1 Jun 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە سالیادی دامەزرانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردس


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی هەینی ٣١-٥-٢٠١٣ بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزرانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، رێ و ڕەسمێک لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوئێد بەرێوەچوو.
لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی ڕێکخستنی سوید،ی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لە هاورێیان محەممەد ئیسماعیلی و عەزیز ئەفسەردلێر بەشداری ئەو یادەیان کرد. هەیئەتی حیزبی وێرای بەشداری چالاکانە، دەستەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی سوئیدی حیزبیان پێشکەشی هەڤالانی یەکیەتی کرد، کە لەگەڵ پێشوازی و ڕەزامەندی بەرێوەبەرانی رێ و رەسمەکە بەرەوروو بوو
هەر لە پەراوێزی ئەو بەرنامەیە دا، هاورێیانمان چاویان کەوت بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئێد و دەستەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردی و بەشێک لە کەسایەتیە سیاسیەکان ئامادە بوو کەوت و لە سەر مەسەلەکانی پێوەندیدار بە کوردستان و بارودۆخی ئێستا ئاڵ و گۆری بیر و رایان کرد.
کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان
hdk-ynk2013.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 817 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact