. . . .


29 May 2013

کۆبوونەوەی یەکیەتیی لاوان لە ئۆریگێن،ی ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: ڕۆژی دووشەممە ٢٧ ی مەی ٢٠١٣، لە شاری بیڤرتۆنی ئۆریگێن، کۆبوونەیەک بۆ یەکیەتیی لاوانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، کۆمیتەی ئۆریگێن پێک هات.
لەو کۆبوونەوەیە دا، بەڕێز حەسەن حاتەمی بەرپرسی کۆمیتەی باکووریی ئەمریکا، بەڕێزان ئەوین عەزیزی و فایق عەبدوڵڵاهی ئەندامانی کۆمیتەی ئۆریگێن و خاوەن قادرزادە بەرپرسی یەکیەتیی لاوان و ژمارەیەک لە ئەندامان و لایەنگرانی ئەو یەکیەتییە بەشدار بوون.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێ دەنگی و بەپێوەوەستان بۆ یادی نەمرانی رێی ئازادی دەستی پێکرد. پاشان حاتەمی سەبارەت بە ئەرکی لاوانی کورد لەدەرەوەی وڵات بە تایبەتی لە ئەمریکا و کانادا، پەرەپێدانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە هەموو ئەیالەتەکانی ئەمریکا کە کوردی رۆژهەڵاتیان تێدا دەژی و هاوکاری لاوان لە کوردستان و ئەمریکا و داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان و لاوان بە کورتی دوا.
خاڵێکی گرینگی دیکە کە باسی وەردتری لەسەر کرا، دیتنەوەی میکانیزم گەلێک بۆ بە یاسای و فەرمی کردنی یەکیەتیی لاوان لەو ویلاتە و دواتریش لەو ئەیالەتانەی ئەمریکا کە ئیمکانی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی تێدایە.
دواتر خاوەن قادرزادە، کۆمەڵێک باس و خاڵی تایبەت بەلاوان لەو ئەیالەتە، ئامووزیش و بەرپرسایتی و باوەڕبەخۆبوونی لاوان، شوناسی کورد، ناساندنی کورد بە نەتەوەکانی دیکەی بەرایی لە ئێران و ئەمریکاییەکانی هێنایە بەرباس.
ئەوین عەزیزی و فایق عەبدوڵڵاهی وێرای بە ئەرێنی زانینی ئەوجۆرە کۆبوونەوانە، سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان باس کرد و ئامادەیی خۆیان بۆ هاوکاری و گەشەکردنی یەکیەتیی لاوان دەربڕی.
بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بۆ تێبینی و پێشنیار تەرخان کرا و زۆر چالاکانە بەشداری تێدا کرا. بەرفراوانی کردنی یەکیەتیی لاوان، دانانی بەشی شیعر و شانۆ، موسیقا و کۆڕی هەڵپەڕکێ، هەوڵدان بۆ وەرگرتنی کاتژمێریک رادیۆ و تی ڤی ناوچەیی (لۆکاڵ)، لە دەوڵەتی فێدڕاڵی ئەیالەتی و بڵاوکردنەوەی مەسەلەی لاوانی کورد لەو بەشەی ئەمریکا دا، پێشنیار کران کە هەوڵیان بۆ بدرێ.
دوا جار کۆمیتەیەکی بەڕێوەبەری کاتی هەتا گرتنی کۆنفرانس دیاری کران کە لەو کەسانە پێک هاتووە: خاوەن قادرزادە، رووبار کەریمی، شەرارە رۆستەمی. هەرەوەها ئەوین عەزیزی لە لایەن کۆمیتەی ئۆریگێن هاوکاری یەکیەتیی لاوان دەکا.
یەکیەتیی لاوانی رۆژهەڵاتی دیمۆکراتی کوردستان کۆمیتەی ئۆریگێن، ٢٧ ی مەی ٢٠١٣.
lawan-usa.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 801 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact