. . . .


28 May 2013

کۆچی دوایی دایه‌ خاتوون شه‌ریفزاده، دایکی هاورێی خۆشه‌ویستمان کا??


به‌ ئاگاداری هه‌موو دۆستان و ئاشنایان ده‌گه‌یێنین که‌ دایه‌ خاتوون شه‌ریف زاده‌، دایکی هاورێی خۆشه‌ویستمان کاک سالح شه‌ریف زاده‌، ناسراو به‌ سالح ووسوه‌که‌لی سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 25.05.2013 له‌ ته‌مه‌نی 80 سالی دا کۆچی دوایی کرد.

دایه‌ خاتوون خەڵکی ووسوکەلی ناوچەی سەردەشت، ژنێکی شۆرشگێر و نیشتمانپه‌روه‌ر،به‌ ئیمان و خۆراگر،هه‌لسوور و چالاک، پشتیوانێکی به‌ هێزی شۆرشی 46 و 47 بوو.کۆچکردوو لە ساڵەکانی 46 و 47 خزمه‌تێکی زۆری به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هید مه‌لا ئاواره‌ کردووه‌. .ناوبراو ژنێکی زۆر به‌ غیره‌ت بووه‌ و هیچ کات ترسی له‌ ژاندارمه‌ و پیاوانی داودەزگا سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی پاشایەتی نه‌بووه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌موو کات جه‌وانه‌کانی هان ده‌دا که‌ خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن.

حه‌یف و مخابن دایه‌ خاتوونیش وه‌کوو هه‌زاران نیشتمانپه‌روه‌ری دیکه‌ به‌و ئاواته‌ نه‌گه‌یشت که‌ کوردستانی ئازیزمان به‌ ئازادی و به‌ سه‌ربه‌ستی ببینێت.

به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایه‌ خاتوونه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی به‌رێزی کاک سالح وهه‌موو ئازیزانی کۆچ کردوو ده‌که‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریکی خه‌میان ده‌زانین و هیوادارین کۆچ کردووش به‌ به‌هه‌شی به‌رین شاد بێت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌ک شه‌ممه‌، واته 1 و 2 ی مانگی 6 له‌ ماڵی کاک سالح وسووه‌که‌لی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

شوێنی پرسە:

Storgata 113 A

3182 Horten

بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که‌ ده‌یان هه‌وێ به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی بکه‌ن

004790580032

له‌ گه‌ل رێزمان دا
کۆمیتە ناوچەی وێستفۆڵدی حدک لە نۆروێژ
_______________________________________________________

لە لایەن خۆمان و گشت هاوڕێیانمان لە ناوەندی هەواڵی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی دایه‌ خاتوون شه‌ریف زاده، سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەمالە و کەس کاری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت کاک ساڵح شەریفزادە دەکەین و خۆمان لە خەمی لە دەست چوونی ئەو مرۆڤە خۆشەویستە دا بە شەریک و بەشدار دەزانین.
ڕۆحی شاد و تەمەندرێژی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئاواتمانە
bestemor.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 879 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact