. . . .


28 May 2013

دیداری نێوان هه‌یئه‌تی کۆمه‌له‌ی کولتوری کوردی و شاره‌وانی فرێ?


ناوەندی هەوال- نۆروێژ: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 27.05.2013 هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له‌ ناوچه‌ی ئۆستفۆڵد که‌ پێک هاتبوو له‌ به‌ڕیزان ، سه‌عید پووریان به‌رپرس ی کۆمه‌له‌ی کولتووری کوردی، محه‌ممه‌د غه‌ریبی و خه‌دیجه‌ قادرپوور، سەردانی شارەوانی شاری فرێدریکستاد،یان کرد و له‌ لایه‌ن به‌ڕێز یون ئیڤار نیگۆڕد سه‌رۆکی شاره‌وانی ئەو شارەوە به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێکرا.
له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ردوولاباسیان له‌ سه‌ر کورده‌کانی ئه‌وناوچه‌یه‌ کرد و ئاستی تێکەڵاوی کورد و نٶرویژییەکانیان هەڵسەنگاند، ئەوە جگە لەوەی کە کولتوری کوردی- نوڕویژیش تاو وتوی کرا و پلانێکی تۆکمه‌یان بۆ هاوکاری له‌ نێوان کورده‌کانی نیشته‌جێ له‌و ناوچه‌یه‌ و شاره‌وانی فریدریکستاد دارشت.
له‌ درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌ دا چه‌ندین ته‌وه‌ری تر باسیان لیوه‌‌ کرا که‌ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بوو.
له‌ کۆتاییدا هه‌یئه‌تی میوان وێڕای ده‌ربڕێنی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و چاوپێکه‌وتنه، هیوای خواست کە لە داهاتووش دا ئەو چەشنە دیدار و چاوپێککەوتنانە بەردەوام بن.
جێگەی ئاماژەیە کە لە کۆتایی دیدارەکە دا بەرپرسی شارەوانی فرێدریکستاد وتی هیوادارم ئه‌مه‌ دوا دیدار نه‌بێ و ڕه‌زامه‌ندی خۆی بۆ درێژه‌ دان به‌ دیدار و وتوێژه‌کان له‌ نیوان هه‌ر دوولا ده‌ربڕی .
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی
له‌ ناوچه‌ی ئۆستفۆلد
fredrikstad-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 867 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact