. . . .


23 May 2013

دیداری وەڤدی پارتی ئاشتی و دیموکراسی بدپ لەگەڵ کوردانی ئەمریکا


ناوەندی هەواڵ- ئەمریکا: لە درێژەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ کوردانی دانیشتووی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نوێنەرایەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی جێگیر لەو وڵاتە، ڕۆژی چوار شەممە ٢٢/٥/٢٠١٣ی زایینی ئیوارە خوانێک لەلایەن کاک علی قادری لە شاری سپرینگفیلدی ویرجینیا بۆ هەیئەتی پارتی ئاشتی و دێموکراسی باکووری کوردستان، بەرێزان ئەحمەد تورک و نەزمی گۆر ڕێکخرا. لەو ئێوارە خوانە دا ئەندام و لایەنگرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدار بوون. لەو دیدارە دا بەرێزان ئەحمەد تورک و نەزمی گۆر لەگەڵ گشت بەشداربووان سەبارەت بە باروودۆخی ئێستای باکوری کوردستان بە تایبەتی و ڕەوشی گەلی کورد لە ناوچەکە دا قسەوباسیان کرد و لە نزیکەوە گوێڕایەڵی وتە و پرسیار و پێشنیاری ئامادە بووان بوون. شایانی باسە کە شاندێکی کومیتە حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن کە بریتی بوون لە کاک مراد ئەحمەدی, کاک کامران بالنور و کاک خەبات ئیبراهیم پور لەو کۆبونەوە دا بەشداریان کرد.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئەمریکا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 918 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact