. . . .


22 May 2013

دیداری نێوان هەیئەتێکی کومتیە سویس،ی حدک و حیزبی سەوزەکانی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە سەر بانگهێشتنی حیزبی سەوزەکانی سویس ئێوارەی چوارشەممە ۲۲ی مای ۲٠۱۳ی زایینی وەڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەڕێز زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتەی حدک لە وڵاتی سویس، لەگەڵ وەڤدێکی حیزبی سەوزەکان پێک هاتوو لە بەڕێزان "فرەی هانس پیتێر"‪ ‬ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سەوزەکانی سویس و بەرپرسی یەکەمی کانتۆن سنتگالێن و "کاترینا لیبەرهەررەر" لە شاری زووریخ کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا لە لایان وەڤدی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە دوای ئەوەی بە کوورتی مێژوی حیزب وەبیر وەڤدی خانەخوێ هێنرایەوە، باس لەسەر باروودۆخی کشتی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا. پاشان باسێکی پووخت لەسەر سیاسەت و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش کرا و دوای ئەوەی وڵامی تەواوی ئەم پرسیارانەی وەڤدی حیزبی سەوزەکان درایەوە. باروودۆخی ئیستای ئێران و هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی سەرۆک کۆماری ئیسلامی تەوەرێکی دیکە باسەکانی پێکهێنا و لە لایەن هەیئەتی حیزبەوە قسەی لەسەر کرا و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ شانۆی بە ناو هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی دا بۆ حیزبی سەوزەکان شیکرایەوە و ئاماژە بەوە کرا کە کۆماری ئیسلامی ئێستا سێ باڵی سەرەکیە و شۆرای نیگەهبان لە ئێستاوە کاندیدای سەرەکی دوو باڵی ئەم ڕێژیمەی ڕدی سەلاحیەت کردووە و تەنیا ئەو کاندیدانە ماونەتەوە کە بە تەواوی گوێ لەمستی دیکتاتۆڕی گەورەی ئێران خامنەین.
شایانی باسە دوای دوو کاتژمێر وتووێژی بەردەوام، ئەو کۆبوونەوەیە بەرز نرخێندرا و لە لایان هەردوو وەڤدەوە بریاری درێژەی کۆبوونەوەی زیاتر لە داهاتوو دا درا و مکانیزمەکانی هاوکاری دوو لایەنە قسەی لەسەر کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو دانیشتنە دا بەڕێزان مامۆستا عەزیز ئەحمەد، یاسین مەولوودی و ئەحمەد وەندی، هاوڕێیەتی بەرپرسی کومیتەیان دەکرد.

ناوندی هەواڵی حدک سویس.
۲۲ی مای ۲٠۱۳
kdp-sewzekan-1.JPG

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 805 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact