. . . .


15 May 2013

بەڕێوەچوونی سمینارێک بۆ بارزگان و کۆمپانیا بریتانیەکان لە لایەن ن?


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی کۆمپانیا و بازرگان و خاوەن پیشە بە تواناکانی بریتانیا بۆ لای دۆخی هێور و ئارامی کوردستان و ئاشنا کردنی هەرچی زیاتری ئابووری ڕوو لە گەشەی کوردستان بە بریتانیەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠١٣ی زایینی بە بەشداری نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان و کۆمەڵێکی بەرچاو لە بازرگان و خاوەن کۆمپانیا کوردستانی و بریتانیاییەکان و هەروەها ئامادە بوونی چەندین پارلەمانتارانی بریتانی، کۆبوونەوەیەکی بەرین لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێوە چوو. مەبەستی سەرەکی لەو کۆبوونەوەیە ئاشنا کردنی و یەکتر ناسینی ئەو بازرگان و خاوەن کۆمپانیا کورد و بێگانانە بوو بە یەکتری، هاوکات خستنە ڕووی ئەو راستییە بۆ بریتانیەکان کە دۆخی هەرێمی کوردستان جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ناوچەکانی دیکە عێراق هەیە. ئەوە جگە لەوەی کە نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان بە پێشکەش کردنی باس و خواسێکی پوخت سەبارەت بەو ئاسانکاری و هاریکارییانەی کە لە لایەن حکومەتی و کەرتی بازرگانی هەرێمەوە پێشکەشی کۆمپانیا و بازرگانە بیانییەکان دەکرێ، هەوڵی دا کە دڵنیایی زێدەتر لای خاوەن کۆمپانیا و بازرگانە بریتانیەکان درووست بکات.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو سەدان کۆمپانیای گەورە وبچووکی ئوروپایی و وڵاتانی ناوچە بە مەبەستی بەشداری لە هەڵمەتی ئاوەدان کردنەوە و بنیات نانی بناخەی ئابووری هەرێمی کوردستان ڕوویان لە باشووری وڵات کردووە کە لە ناویان دا دەیان کۆمپانیای زەبەلاحی بواری نەوت و گاز بە تایبەت لە ئەمریکا و ئوروپاوە بەرچاو دەکەون.
جێگەی باسە کە بەڕێز کاک دیاکۆ نوورانی بە نوێنەرایەتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بریتانیا بەشداری ئەو سمینارە بوو.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- بریتانیا
bazrgani.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 694 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact