. . . .


13 May 2013

کوڕی تێکۆشەرێکی دێرینی دیموکرات، پلەی ماجیستەری لە وڵاتی دانمارک بە


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: شاهۆ پیرانی کوڕی پێشمەرگەی دیرین و خۆشناوی حیزبەکەمان کاک ناسر پیرانی لە وڵاتی دانمارک پلەی باڵای خویندنی وەرگرت. شاهۆ پیرانی وەک سەدان و هەزاران کوڕە پێشمەرگەی دیکە بێبەش نەبووە لە بێ مەیلیەکانی ژیان ، هەر لە سەرەتای منداڵیەوە لەگەڵ ئازار وئەزیەت وکویرەوەری ژیانی پێشمەرگایەتی تێکەڵ بووە، بە هۆی ئەوەی باوکی لە ریزی تێکۆشەرانی گەلدابوو وبنەماڵەکەیان هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئیران و بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لە لایە ن ریژیمی کۆماری بە ناو ئێسلامی و هیرش کردنە سەر کوردستان، ناچار بووە بە دەیان جارلە شاخ و گوندەکانی کوردستان دا جیگۆرکە بکەن و زۆر جار بووە کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە باوەشی گەرمی بابی بێ بەش بووە، سەرەرای ئەو هەموو گیروگرەفتەی ژیان کە بە هۆی شۆڕشەوە تووشی شاهۆ و بنەمالەکەی هاتووە، گەلیک جار وابوو کە خزم وکەس وکاریشی لە ناوخۆی وڵات نە یانویراوە بۆ ماوەیە ک سەرپەرەستی شاهۆ وەربگرن چوونکە کوری بنەماڵەی پێشمەرگەیە، بەڵام پاش ئەو هەموو ناخۆشی و دەردەسەرییە بە خۆشیەوە شاهۆ لە وڵاتی دانمارکدا پلەی ماجستەری وەرگرتوو و هیوادارە کە بتوانی لە یەکیک لە زانکۆکانی دانمارک ویرای دەرس گووتنەوە بۆ مەدرەکی دوکتۆرا بخوینت.
هەر بەم بۆنەوە هەیئەتیکی کومیتەی دانمارک و یەکییەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە دانمارک سەردانی بەریز کاک شاهۆیان کرد و ویرای پیرۆز بایی لە خانوادەی کاک ناسر پیرانی و بە تایبەتی کاک شاهۆ هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات خواست و هیوایان خواست کە نموونەی ئاوا لە ناو کچ و کوڕانی کورد دا زۆر بێت.
هەیئەتی بەشدار پێکهاتبوو لە بەریزان کاک خالید رەواندوست بەرپرسی کومیتەی ناوچەی شیلاند و رەحیم خالید نژاد و یوسف پەری و ئەبووبەکر محمدزادە ئەندامانی کومیتە ی حیزب و بە ریزان خاتوو ئارەزوو خالید نژاد بەرپرسی یەکییەتی ژنان لە دانمارک وئەستی موتەفیق ئەدەب.
شایانی گوتنە کە شاهۆ کاتی خۆی بە هاوکاری حیزب ڕەوانەی دەرەوە کراو و هیوا دارە کە بتوانی دریژەی دەری ڕیگەی باوکی و بنەمالەکەی بێت و هاوکات وڵامی ئەو هاریکارییەی حیزبەکەشی بداتەوە .
لە کۆتایی دا ویرای دەربرینی خۆشحالی، شاهۆ و بنەماڵەکەی سپاس و ریزی خۆیان پێشکە شی کومیتەکانی حیزب و یەکییەتی ژنان کرد و هیوایان خواست کە منداڵانی دیکەش بتووانن پلەکانی خوێندن بە سەرکەوتووی ببرن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک
shaho.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 874 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact