. . . .


12 May 2013

کۆبوونەوەی نێوان کۆمیتەی حدک و کۆمەڵەی کولتوری کوردی یەکیەتیەکانی


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:ڕۆژی 12.05.2013ی زایینی، کۆبوونەوەیەک لە نێوان کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد ، کۆمەلەی کولتوری کوردی، یەکیەتی لاوانی دێموکڕاتی ڕۆژهەلاتی کوردستان و یەکیەتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لەو ناوچەیە بۆباس کردن لە سەر چۆنیەتی بەرەو پێش بردنی کارو چالاکی و ئەرکەکانی هەریەک لەو کومیتانە .
کۆبوونەوەکە کە ماوەی ٣ کاتژمێری خایاند ، بە باس وگفتگۆیەکی چڕ وپڕ و هەمە لایەنە وتێبینی و ڕەخنە و پێشنیاری سەر جەم ئامادەبووان دەوەڵەمەندتر بوو، هەروەها لە سەر چەندین خاڵی بەسوود بۆ بەرەو پێشبردنی کارو چالاکیەکانیان ساغ بوونەوە.

کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ناوچەی ئۆستفۆڵد
102.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 955 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact