. . . .


6 May 2013

کۆبوونه‌وه‌ی کومیته‌ی ئاڵمان،ی حدک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک که‌سایه


ناوەندی هەوال- ئاڵمان: کومیته‌ی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌به‌شداریی ژماره‌یه‌ک رووناکبیر، ڕۆژنامه‌نووس‌و کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی‌و هه‌ڵسووڕی سیاسی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بۆ تاوتوێی پرسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌ ئێران پێک هێنا.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که‌ رۆژی شەممە، 14 ی بانه‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو، دوای به‌خێرهێنانی میوانه‌کان له‌لایه‌ن سوڵتان گوڵاوی، بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، خالید حەسەنپور، ئه‌ندامی راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی لە سەر مەبەست و ئامانجی کۆبوونەوەکە، کە خۆی لە دوو تەوەری هەڵبژاردنی سەروک کۆماری‌و کاری هاوبەش لەگەڵ چالاکانانی سیاسی دەدیته‌و، بۆ بەشداران دوا . خالید حه‌سه‌ن‌پوور ئاماژەی بە سیاسەتی حیزب له‌باره‌ی راوێژو گفتگۆ لەگەڵ چالاکانان‌و تەنانەت جیابیرانی سیاسی، سەبارەت بە پرسە گرینگەکان کردو جه‌ختی لەسەر درێژەدان بە کاری هابەش سەرەڕای بوونی جیاوازیی بیرو بۆچوون کرده‌وه‌.
ئه‌ندامی راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەبارەت بە پرسی هەلبژاردن ئاماژەی بەوەکرد کە حیزب دێموکراتی کوردستان تا ئێستا هەڵوێستی دواجاری لەوبارەوە نەگرتوەو ئەو مەسەلەیەی ئاوالا هێشتۆتەوە کە بە راوێژو گفتگۆ لەگەڵ لایەنەکان _ کە ئەو کۆبونەوە یه‌کێک لەوانە _ هەڵوێستی گونجاوو ئەکتیوی خۆی لەو پێوەندی‌یەدا بگرێتەبەر .
دوابه‌دوای قسه‌کانی خالید حه‌سه‌ن‌پوور هه‌ر کام له‌ بەشدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ سه‌رنج‌و بیروبۆچوونی‌ خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردنی دەوری یازدهه‌می سه‌رۆک کۆماری له‌ ئێران هێنایە به‌ر باس‌و زۆربەی بەشداران لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ خەڵک هیچ مانایه‌کی نیە، بەڵکوو زیاتر بۆ لایەنەکانی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات گرینگه‌و کارتێکەری لەسەر توندوتیژ بوونی کێشەی نیوان دەستەبەندی‌یەکان ده‌بێ .

به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ بوون که‌ هێزەسیاسی‌یەکان پێویستە لەپێوندی له‌گەڵ هەڵبژاردنی سەکۆماری، نە ئەوەندە وەدوای خەڵک کەون کە ببنە پۆپۆلیست‌و نە ئەوەندە دوورەپەرێز بن کە لە ڕەوتی روداوە سیاسی‌یەکان بەجێ بمێنن. له‌و پێوه‌ند‌ی‌یه‌دا زۆربەی بەشداران لە سەر ئەوە کۆک بوون کە پێویستە هێزە سیاسی‌یەکان لە گەمەی پێش هەڵبژاردنەکان‌دا بەشدار بن‌و بە کەڵک‌وه‌رگرتن لە که‌ش‌و هه‌وای هه‌ڵبژاردن‌و کەلەبەرەکان، کەلێنی زیاتر بخەنە نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

بەشێکی دیکه‌ش له‌ بەشدارانی کۆبوونه‌وه‌که‌ لەسەر ئەو باوەرە بوون کە هەڵبژاردنی ئەم دەوره‌یە بە سەرنجدان بەوه‌ی که‌ هیچ کرانەویه‌کی پێوە دیار نیه‌و لە ژێر کەش‌وهەوای سیاسی هەڵبژادنەکەی دەورەی پێشوو دایە، پێویستە لەلایەن هێزەکانەوە تەحریم بکرێ.

له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ پێویستە هێزە سیاسی‌یەکان به‌ یه‌ک سیاسه‌ت‌و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شه‌وه‌ به‌ره‌وڕووی هەڵبژاردنی سەروک کۆماری ببنه‌وه‌و هەرسیاسەتێکی کە ده‌یگرنە بەر ،پێویستە ئەکتیوو و شوێندانەر بێ .

شایانی باسه‌ لە کۆتایی کۆبوونه‌وه‌که‌دا بەشداران، پرس‌و ڕاو بەسەر کردنەوەی حزیبی دێموکراتی کوردستان‌یان بە ئه‌رێنی باس کرد و هیوایان خواست ئەو جۆرە کۆبوونەوانە درێژەیان هەبێ.
kdp-kasayatikan.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 788 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact