. . . .


2 May 2013

دیداری نێوان هەیئەتێکی کومیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵد،ی حدک وئەنجومەنی ن?


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: ڕۆژی ١ مای ٢٠١٣ لە سەر داوای کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەیئەتێک لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان لە وڵاتی نۆڕویژ بە سەرپەرستی بەڕێز شێرکۆ کەنعان، لەگەڵ هەیئەتێکی کومیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵد،ی نۆروێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕی حەسەن غەمبار دیداریان کرد.
سەرەتا بەڕیز حەسەن غەمبار خۆشحاڵی خۆی و هاوڕێیانی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی وباسێکی تێر و تەسەلی لە سەر سیاسەتەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سەبارەت بە خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان دا پێشکەش کرد . ناوبراو لە بەشێکی قسەکانی دا وتی ، ئێمە وەک حدک خەبات لە چوار پارچەی کوردستان بە خەباتی هەموو کوردی دەزانین، ئەوەی بۆ ئێمە گرینگە و بڕوامان پێیەتی خەباتی نەتەوایەتیە. ئێمە سەرجەم حیزب و هیزە سیاسیەکانی کوردستان بە دۆست و هاوپەیمانی خۆمان دەزانین.
پاشان بەڕێز شێرگۆ کەنعان خۆشحاڵی خۆی و هاوڕێیانی بۆ ئەو چاوپێکەوتنە دەربڕی و وتی ، ئەوە بۆ ئێمە جێی خۆشحاڵی و شانازیە کە لەگەڵ حیزبێکی تێکۆشەر و بە ئەزموونی وەک حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا کۆبووینەوە و ئامادەین هەر وا درێژە بە دانیشتن و دیدارەکانمان لە هەموو بوارەکان دا کە یارمەتی دەربی بۆ بەرەوپێشچوونی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بدەین و لەو بارەوە ئامادەیی تەواوی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی ڕۆژئاوای کوردستانی لەوڵاتی نوڕوێژ بۆ هەرچەشنە هاریکارییەک لەگەڵ هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان بە گشتی و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە تایبەتی دەربڕی.
لە کۆتاییدا هەردوولا پێیان لە سەر بەردەوامی چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ یەکتر داگرتەوە.
پێویستە ئاماژەی پیبکرێ کە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتووە لە چەندین حیزب و کەسایەتی سەر بەخۆ کە بریتین لە: پارتی یەکیەتی کورد لە سوریە، پارتی ئازادی کورد لە سوریە، پارتی دێموکڕاتی کورد لە سوریە ، حیزبی هەڤی و چەندین لایەن و کەسایەتی سەربەخۆی تر.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد- نۆروێژ

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 851 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact