. . . .


1 May 2013

به‌شداری ئه‌ندامانی حدک له‌ جێژنی ساڵانه‌ی رۆژی كرێكار له‌ وڵات?


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی یه‌كی مه‌ی رێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانی کرێکاران، بە شکۆیەکی زۆرەوە لە ڤیەن،ی پایتەختی وڵاتی ئوتریش بەڕێوەچوو و ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان لەو وڵاتە بەشدارییان تێدا كرد .

ئه‌و رێوره‌سمه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌ شداری زۆربه‌ی لایه‌ن و حیزبه‌ سیاسییە ئوتریشی و بیانیه‌كانی ئەو وڵاتە به‌رێوه‌ ده‌چێت و‌ هه‌زاران كه‌س به‌شداری ده‌بن .
شایه‌نی باشه‌ ئەمساڵیش وەک سالانی ڕابردوو، زۆربه‌ی حیزبه‌ سیاسیه‌كانی چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شداری ئه‌و رێوره‌سمه‌ بوون، کە لە ناویاندا دەکرێ ئاماژە بە ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان بکرێت کە زۆر چالاکانە بەشدارییان کرد و هاوپشتی و هاوپەیوەندی دێرینەی ئەو حیزبەیان لەگەڵ چینی کرێکار و ڕەنجدەری کوردستان و جیهان دووپات کردەوە.

پێویست بە ئاماژەیە کە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، هه‌موو ساڵێک له‌ لایه‌ن حیزبی سۆسیال دێموكراتی وڵاتی ئوتریش به‌رێوه‌ ده‌چێت و به‌ جێژن و ڕێپێوان و سازکردنی میتینگ و له‌ به‌ر كردنی جل و به‌رگی كلتوری لە لایەن بەشدارانەوە رێوره‌سمه‌كه‌یان ده‌رازێننه‌وه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش‌

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبوومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 956 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact