. . . .


30 Apr 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە یادی خەباتی ٨٨ ساڵەی نەتەوەی عەرەب


ناوەندی هەواڵ- کانادا شەوی شەممە رێکەوتی ٢٧ ی ئاوریلی ٢٠١٣ لە شاری تۆرێنتۆی کانادا، لە ساڵۆنێکی کتێبخانەی شارەداری باکووری یۆرک، کۆڕیادێک بە بوونەی یادی خەباتی ٨٨ ساڵی نەتەوەی عەرەب لە لایەن بەڕی دێموکراتیکی الاحواز بەڕیوەچوو.
لەو دیادە دا، کە چەند حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و کەسایەتی دیکەی نەتەوەکانی بەرایی لە ئێرانی(عەرەب، کورد، تورکی ئازەری، بلووچ و تورکمەن) ی تێدا بەشدار بوو، کاک جەعفەر موقەدەم پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کانادای خوێندەوە.
لەبەشێک لەو پەیامە کە بە فارسی نووسرابوو هاتبوو:" ڕێژیم لە قەیرانی جۆراوجۆر دا بەسەر دەبا. لە هەڵبژاردنەکان و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوخۆییەوە بگرە، هەتا بی وڵامی بە داخوازە نێونەتەوەییەکان، هەلایساندنی ئاگری کێشە لە نێوان شیعە و سوننی، ئیسلامی سیاسی و مەدەنی، ترس لە جووڵانەوەی نەتەوەکانی ئازادیخواز کە لە چوارچێوەی جوگرافیای سیاسی ئێران دان وکە لەوانەیە لە گاریگەری راپەڕینە سەرکەوتووەکانی ناوچە کەلک وەرگرن و هتد. هەر بەو هۆیانەوەیە کە ریژێم هەر جۆرە ئالوگۆڕێکی هەرچەند بچوکیش بێ بە هەڵوەشاندنی خۆی لێکدەداتەوە و لە "تەوایەتی خاک" وەک، بیانوویەک بۆ فەزای داخروتر و میلیتاریزتر کردن کەلک وەردەگرێ. دووپات کردنەوەی ئیرانستانی پەهلەویەکان.
بەپێی ئەو کەش و هەوایە و ئومێد بە ئازادی میللەتەکانی ئازادیخواز، هاوخەباتی و هاوکاری یەکێک لە گرینگترین پرسی رۆژی ئێمەیە. هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیک دا، هەموو حیزب و رێکخراو و کەسایەتیی نەتەوەکانی ماف لەبەرچاو نەگیراو لە ئیران دا، بەشێوەی بەرەیەکی بەربەرین و بێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازییەکان، لە چوارچێوەی ڕێکخراویک دا بۆ هاوکاری و پشتیوانی و بۆ وەدیهێنانی ماف و داخوازییەکانی خۆمان لەدەوری یەک کۆبینەوە و بۆ مافی دیاری کردنی چارەنووس، هەرچەند بە پارادایم(روانگە) ی جیاوازەوە، بەڵام هاوبەش، هاوڕێ بین.
لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەکە دا کە ٣ کاتژمێری خایاند بەڕێز موقەدەم دا، لەگەڵ چەند کەس لە بەشداران سەبارەت بە خەباتی رەوای کورد بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی قسەوباسی کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی کانادا
ahwaz-kopiera.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 900 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact