. . . .


28 Apr 2013

چاوپێکەوتنی کومیتەی حدک لە سویس لەگەڵ کۆمەڵی ئارارات و خۆپیشاندانی ?


ناوەندی هەواڵ - سویس: ڕۆژی ۲۷ی ئابریلی ۲٠۱۳ی زاینی وەفدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس پێکهاتوو لە بەڕێزان زاهید شاعیری بەرپرسی کۆمیتە، پەروین شەکووری پەرپرسی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و ڕەحیم ڕەحمان زادە ئەندامی کومیتە، لەگەڵ بەرپرسانی کۆمەڵەی ئارارات کە پێک هاتبوون لە بەڕێز کورد و کامەران نێرۆیی کۆبوونەوە. کەو کۆبوونەوەیە دا باروو دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان هەڵ سەنگێندرا، و خاڵە لاواز و بەهێزەکانی بزووتنەوەی نەتەوەکەمان لەو بەشەی کوردستان قسەیان لەسەر کرا. هاوڕێیانی کۆمەڵەی ئارارات خۆشحاڵی خۆیان لەو سەردانەی هاوڕێیانی کومیتەی حدک دەربری و سپاسیان کردن کە جیا لە زۆربەی هێزە کوردستانیەکان، حیزبی دێموکراتی کوردستان دەستی هاوکاری و هاوئاهەنگی بۆکۆمەڵەکەیان درێژ کردووە، هەروەها باسێکی کورتیان لەسەر چۆنیەتی پێک هێنانی ئەم کۆمەڵەیە و ئامانجەکانی پێشکەش کرد و ئاماژەیان بە ئەو کاروچالاکێانەکرد کە لە ماوەی تەمەنی کۆمەڵی ئارارات دا بۆ خزمەت بە نەتەوەی کورد ئەنجامیان داوە.
وەڤدی حیزبی دێموکراتیش سپاسی بانگ هێشتنی کۆمەڵی ئاراراتی کرد و ئامانج و کارەکانی ئەم کۆمەڵەی بەرز نرخاند، هاوکات هیوای سەرکەوتنیان بۆخواستن و ئامادەی کومیتەی حزنیان بۆ هەرجۆرە هاوکاریەک بە کۆمەڵی ئارارات و هەموو ڕێکخراو و کۆمەڵە کلتوورەکان ڕاگەیاند.
لە باسەکانی پەیوەندی دار بە ڕۆژ ئاوای کوردستان وەڤدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ڕاشکاوانە لێک بڵاوی و یەکنەگرتووی نەتەوەکەمانی لەو بەشەی کوردستان بە سەرەکی ترین خاڵی لاوازی بزووتنەوەی نەتەوەی کورد بە گشتی و ڕۆژئاوای نیشتیمانەکەمانی بەتایبەتی زانی.
شایانی باسە کۆمەڵەی ئارارات کە وەک گرووپێکی کلتوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی کوردستانی ناسراوە، لە ساڵی 2009 لە وڵاتی سویس دامەزراوە و تا ئێستا دەیان کاری بەشەردۆستانە، کلتوری و ئەدەبی و هوونەری وەک خۆپئشاندان، کردنەوەی پیشانگای وێنە و کۆری شێعری بۆ کوردانی تاراوگە ڕێکخستووە.

لە لایەکی دیکەوە هەر هەمان ڕۆژ، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس و کۆمەڵی ئارارات لە یەکێک لە گۆڕەپانە سەرەکیەکانی شاری زوریخ لە وڵآتی سویس خۆپیشاندانێکیان ڕێکخست. ئەو خۆپیشاندانە کە بە دەیان کەس لە کوردستانیانی تێدا بەشداربوون سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد، پاشان پەیامی هاوبەشی لایەنەکانی پێکهێنەری خۆپیشاندان بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی خوێندرایەوە. پاشان پەیامی کومیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایان خالید کەریمی خوێندرایەوە. شایانی باسە شوێنی خۆپیشاندەران چەندین ئاڵای کوردستان و درووشم و وێنەی تایبەت بە جنایەتەکانی ڕێژیمە تێرۆریستەکانی ئێران و سوریەیان بەرز کردووە. هاوکات سەدان بەیاننامە کە تێیدا باس لە جینایەتەکانی هەردووک ڕێژم لە وڵاتەکانی خۆیاندا و بەتایبەتی هاوکاری ئاشکراو پتەوی ئەم ڕێژیمانە بەدژی خەڵکانی ڕاپەڕیوی سوریە بە زمانی ئاڵمان چاپ کرابوون لە ناو خەڵکی سویس دا بڵاو کرانەوە و بەم شێوەیە سەرنجی زیاتری ڕیبوارانی ئەم گۆڕەپانە بۆ جنایەتەکانی ڕێژیمی بەعس و ئیسلامی بەگشتی و کێشەی کورد بەتایبەتی ڕاکێشرا.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 987 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact