. . . .


25 Apr 2013

بەشداری هەیئەتی حدک لە ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەر


ناوەندی هەواڵ- سوید: رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤-٤-٢٠١٣ هەیئەتێکی نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێکهاتوو لە هاوڕێیان سەعید بیگزادە و محەممەد ئیسماعیلی بەشداری ڕێ و ڕەسمی کردنەوەی دەفتەری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سوئێد بوون.
ڕێ و ڕەسمەکە بە بەشداری بەڕزی فەللاح مستەفا بەرپرسی نووسینگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ، باڵوێزی عێراق لە سوئێد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، کار بە دەستانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی سوئێد و نوێنەرانی حیزبە سوئێدیەکان و ئەحزابی کوردی پارچەکانی کوردستان و ئەندامانی کوردی پارلمانی سوئێد و بەشێکی بەرچاو لە کەسایەتیە سیاسی و شارەزایانی کوردی دانیشتوی دەرەوە بە گشتی و سوئد بە تایبەتی، لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناو شاری ستۆکهۆڵم بەرێوەچوو.
هەیئەتی حدک کە لە سەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم بەشداری ئەو ڕێ و رەسمە بوون ، وێڕای چاو پێکەوتن لەگەڵ بەڕێز فەللاح مستەفا و نوێنەرایەتی حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی حیزبی و حکومەتی، پیرۆز بایی گەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان پێڕاگەیاندن و ئامادەگی حیزبمانیان بۆ هاوکاری هەرچی زیاتر بە بەرپرسان و کار بە دەستانی دەفتەرەکە ڕاگەیاند.. لە پەڕاوێزی ئەو ڕێورەسمە دا نوێنەرایەتی حیزب توانیان لەگەڵ بەشێک لە ئەندامی پارلمان و نوێنەری حیزبە سیاسیە سوید و کوردستانییەکان دیدار و چاوپێکەوتن بکەن و ئاڵ و گۆری بیر و ڕایان کرد..

پێوەندیەکانی حدک لە دەرەوەی وڵات

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 829 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact