. . . .


25 Apr 2013

سەردانی هەیئەتێکی کومیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵد،ی حدک بۆ ناوەندی شێخ مەش


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: پاش ئەوەی کە رۆژی ٤شەممە، واتە 24.04.2012 تاقمێکی نەناسراو لە ناوچەی ئوستفۆڵد،ی نۆروێژ بە شێوەیەکی دوور لە هەر چەشنە داب و نەریتێکی مرۆڤایەتی و زۆر دڕندانە هێرشیان کردە سەر کەسایەتی ئایینی و سیاسی ناوداری خۆرئاوای کوردستان شیخ " مورشید خەزنەوی" بەرپرسی ناوندی شێخ مەشعوق خەزنەوی لە ناوچەی ئۆستفۆڵد و پاش شکاندنی وێنەی شەهید شێخ مەشعوق خەزنەوی و لێدان و بێحورمەتیەکی زۆر بە شێخ موڕشید و شێواندنی کتێبخانەکەی لە بەر چاوی ماڵ و منداڵەکەی دا، ڕۆژی ٥شەممە 25.04.2013ی زایینی هەیئەتێکی کومیتەی ناوچەی ئۆستفۆلدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکاهاتوو لە بەڕیزان حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە، غەفوور ساڵحزادە، یوسف پووری و محەممەد غەمبار، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی ناوبراویان کرد و هاودەردی و هاوکاری تەواوی کومیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵدی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان پێ راگەیاندن .
جەنابی شێخ موڕشید خەزنەویش لە بەرامبەر دا سپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دەربڕی کە بوێرانە هاوسۆزی و هاوخەمی خۆیان بۆ ئەوان دەربڕیوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە شەهید شێخ محەممەد مەعشوق خەزنەوی کە یەکێک لە کەسایەتی ئایینی و سیاسییەکانی رۆژئاوایی کوردستان بوو، پاش ئەوە کە ڕۆژی ١٠-٥-٢٠٠٥ی زایینی لە نزیک شاری دیمشق لایەن دەزگای ئیستخباراتی ڕژیمی دیکتاتۆری سوریەوە ڕفێندرا، پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر، ڕۆژی 01.06.2005 تەرمی پیرۆزی لە یەکێک لە گۆڕستانێکی ناوچەی دیرالزۆر دۆزرایەوە کە جێگەی ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆری پێوە دیار بوو. لە کاتی ئەسپەردە کردنیشی دا، سەدان هەزار کەس لە کوردانی خۆر ئاوای کوردستان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین خۆپیشاندان و نارەزایەتییەکی بەربڵاویان دەست پێکرد و لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لە نێوان گەل و هیزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی بەعسی سوریە دا، دەیان کەس شەهید و بریندار بوون.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ناوچەی ئۆستفۆڵد
shex-mashuq.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 812 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact