. . . .


22 Apr 2013

دیداری نێوان هەیئەتێکی حدک و پارتی ئازادی کورد لە سوریە لە ناوچەی ئۆس?


ناوەندی هەوال- نۆروێژ: کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی ٢١-٤-٢٠١٣ ، هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد کە بریتی بوون لە بەڕیزان، حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە، غەفوور ساڵحزادە، زارا ئوستاد عەلی، یوسف پووری و نژاد سەلاحی لە لایەن هەیئەتێک لەڕێکخراوی ئوروپای پارتی ئازادی کورد لە سووریە کە بریتی بوون لە بەڕێزان مەحموود بیرۆ ئەندامی دەستەی ڕیبەری ئوروپای ئەوپارتە و خاتوو قەدریە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا بەڕێز حەسەن غەمبار خۆشحاڵی خۆی و هاوڕێیانی بۆ ئەو سەردانە دەربڕی وهەڵویستەی کردە سەر سیاسەتەکانی حێزبی دێموکڕاتی کوردستان بە نیسبەت سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەکانی دیکەی کوردستان و وتی، بە ڕای ئێمە خەباتەکەمان خەباتێکی ڕزگاری خوازانەیە و بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ڕەوای میلەتەکەمان پێویستیمان بە تەبایی و هاوکاری هەمە لایەنەیەهەیە.
پاشان بەڕیز مەحموود بیرۆ بە گەرمی بە خێرهاتنی هەیئەتی میوانی کردو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی هەڵبژاردنی تازەی کومیتە ناوجەی ئۆستفۆلدی حیزب ڕاگەیاند و بە شانازیەوە باسی لە پیوەندی دۆستانە لە نیوان هەر دوو حیزبی هاوپەیمان دا کردو لەو بارەوە ئامادەیی تەواوی پارتی ئازادی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان،ی بۆ درێژە دانی هاوکاری لە گەڵ حدک دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا بەڕێزیان باسێکی لە سەر وەزعی کوردستان کردو وتی: کوردستان یەک خاک و یەک نەتەوەیە و ئەوە دوژمنە کە سنووری دەستکردی بۆ ساز کردووە و ڕۆژێک دێت کە ئەو سنوورەش نەمێنێ و کورد بە مافی رەوای خۆی بگا.
بەڕیز بیرۆ لە درێژەی قسەکانی دا بە شانازیەوە باسی لە کۆماری کوردستان و بە تایبەت پێشەوا قازی موحەممەد کرد.
هەردووک لا سوور بوونی خۆیان لە سەر هاوکاری و هاریکاری یەکتری و هاوئاهەنگی بۆ هەرچی باشتر بەرەوپێشچوونی کێشەی کوردانی نێشتەجێی ئەو ناوچەیە دووپا کردەوە، ئەوە جگە لەوەی کە لایەنی بەرامبەر داوای کۆبوونەوەیەکی بەرینی ڕێکخراوەکانی ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان کرد، کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی هەیئەتی حیزبی بەرەوڕوو بوو.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد
hdk-suria.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 906 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact