. . . .


21 Apr 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە کۆنگرەی رێکخراوی فیدائیان گەل ئەکسەریەت


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: لەرۆژانی 18 هەتا 20 ی ئاوریل کۆنگرەی سێزدهەمی رێکخراوی فیدائیانی گەل ( اکثریت) لە شاری بێرلین بە بەشداری ژمارێکی بەرچاو لە ئەندامان و دۆستانی ئەو ڕێکخراوەیە و نوێنەری و نوێنەری ڕیکخراوە سیاسیە سەرانسەری ئێرانی و کوردستانیەکان پێک هات. لە سەر بانگهێشتنی ئەو رێکخراویە، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان خالید حەسەنپور راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی و سوولتان گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی ئالمانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆنگرەی سێزدهەمی ئەو رێکخراویان کرد. جێگای باسە کە رۆژی 19 ی ئاوریل بۆ پەیام و بروسکە و هەروها پێداچوونەوە بە سەندو بریارنامەکانی کۆنگرەی دیاری کرابوو. لەو بەشەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەلایەن هاوڕێ خالید حەسەنپور،ەوە پێشکەش کرا کە لەگەڵ پێشوازی بەشداران بەرەوڕوو بوو .
لە پەیامی حیزبدا بێجگە لەپیرۆزبایی بەستتنی کۆنگرە و دووپاتکردنەوەی دۆستایەتی لەگەڵ رێکخراوی فیدائیان، ئاماژەش بە بارودۆخی سیاسی ئێستای کۆماری ئیسلامی لە پێوەندی لەگەڵ گەمارۆی ئابووری و تەریک کەوتنەوەی ئەو رێژیمە لە نێو کۆمەڵگای نێوتەتەویی، سەبارەت بە سوور بوونی لەسەر پەرەپێدان و درێژە دان بە بەرنامەی ناوەکیی کرابوو. بەشێکیتری پەیامەکە تەرخانکرابوو بۆ شەری جیناحەکانی رێژیم و کاردانەوەی لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆک کۆماری . لە کۆتایدا جەخت لەسەر گۆرانکاری لە رێژیمی کۆماری ئیسلامی و بەدیلێکی دێموکراتیک کرابوو کە مافی نەتەوەکانی ئێرانی تێدا دەستبەر کرابێ درابوو.
شایانی باسە هەیئەتی حیزب لە ڕەوتی کاری کۆنگرەدا، وێرای بەشداری چالاکانەی لە باسە و خواسەکانی نێوکۆنگرە دا، لەگەڵ بەشێکی بەرچاوی ئەندامانی رێبەری رێکخراوی فیدائیان و هەروها هەیئەتی نوێنەرایەتی ڕێکخراوە سیاسییەکانی دیکە کە وەک میوان لەو کۆنگرە بەشدار بوون، دیدارو چاوپێکەوتن وراوێژ و گفتوگۆیان کرد .

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئاڵمان
alman-chrik1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 845 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact