. . . .


17 Apr 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵدی حدک لە سیمینارێکی سیاسی?


ناوەندی هەواڵ_نۆروێژ:ڕۆژی ١٦.٤.٢٠١٣ کاتژمێر ٥ی ئێوارە سمینارێکی سیاسی کە لە لایەن ناوەندی شێخ مەشعوق خەزنەوی کە بە سەرپەرەستی شێخ مورشید خەزنەوی بەڕێوە دەچێت لە شاری سارپسبۆرگی نوڕوێژ بۆ بەڕێزان ئێرلینگ فولکڤورد ئەندام پارلمانی پێشووی نوڕوێژ و نوسەری کتێبی کوردستان بە زمانی نوڕوێژوی و ڕۆژنامە نوس وهەروەها ئونی شورنێس دوو سیاسەتمەداری نۆڕوێژی و دووهاوڕێی دیکەیان کە بۆ سەردانێکی ٢ حەوتوویی لە نەورۆزی ئەمساڵ سەردانی شارەکانی ئامێدی ،باتمان،د یمێشق، سەروکانی، دهۆک ، هەولێرو قەندیل یان کردبوو پێک هێنا.
سەرەتا شێخ مورشید خەزنەوی بە خێرهاتنی میوانەکانی کرد و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان ڕاگەیاند.
پاشان هەریەک لە بەڕیزان ئیرلینگ و ئۆنی باسێکی تێرو تەسەلیان لە سەر ئاکامی سەفەرەکەیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردو تێڕوانینی خۆیان لە سەر بارودۆخی هەرکام لەو بەشانەی کوردستان کە سەردانیان کردبوو دەربڕی و بە گەشبینیەوە لە داهاتووی کوردستانیان دەڕوانی.ئەو وەفدە کە سەردانی باکووری کوردستانیان کردبوو بە وەزعی داهاتووی ئەو بەشەی کوردستان گەشبین بوون و بە تایبەت کە حکومەتی تورکیا لە گەڵ کوردەکان لە دانو ستان دایە و هیوای خواست بە ئاکامێکی دڵخواز بگات.
هەروەها سەردانەکەیان بۆباشووری کوردستان بە ئیجابی زانی و لە و سەردانەدا لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت و چەندین بەرپرسی باڵا چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو، هەروەها ئەو گەشەسەندنانەی کە هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئاوەدانیەی بۆ خۆیەوە بینیوە، جێگەی سەرنج و تێڕوانینە.
پاشان ئامادەبووان پرسیارو تێبینیە کانی خۆیان ئاراستە کرد کە لە لایەن ئەو دوو سیاسەتمەدارە نوڕوێژیەوە وەڵامیان درایەوە
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێک لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد کە بریتی بوون لە بەڕیزان حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتەو ڕەسووڵ پەناهی لەو سمینارە دا بەشداری بوون.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کومیتە ناوچەی ئۆستفۆڵد

1ost.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 918 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact