. . . .


16 Apr 2013

دیداری دۆستانەی کومیتە ناوچەکانی ئۆستفۆڵدی نوڕوێژی حدک و سازمانی خ??


ناوەندی هەواڵ- نۆروێژ: کاتژمێر ٦ی ئێوارەی ڕۆژی ١٤.٤.٢٠١٣ هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی ئۆستفۆڵدی نۆڕوێژ بە سەرپەرەستی بەڕێز حەسەن غەمبار بەرپرسی کومیتە ناوچە، سەردانی کومیتەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە کرد کە لە لایەن هەیئەتی سازمانی خەبات بە سەرپەرەستی بەڕێز مەحموود یوسفی بەرپرسی کومیتە پێشوازیان لیکرا.
سەرەتا بەڕێز حەسەن غەمبار خۆشحاڵی خۆی بۆ پێکهاتنی ئەو دیدارە لە نێوان هەردوولا دەربڕی وپاشان باسێکی کورتی لە سەر ڕۆڵی سازمانی خەبات لە سەرەتای دامەزرانیەوە تا ئەمڕۆ کە شان بە شانی هێزە شۆڕشگێڕەکانی دیکەی کوردستان بۆ بە دەستهێنانی ئازادی و خەبات دژی دیکتاتۆڕی و سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامی لە خۆی نیشان داوە کرد.
حەسەن غەمبار لە درێژەی قسەکانی دا هاوکاری و هەماهەنگی سەرجەم حیزب و لایەنەسیاسیە کوردستانیەکانی لەو ناوچەیە بێ جیاوازی بە پێویست زانی و لەوبارەوە ئامادەیی تەواوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی لە هەموو بوارەکان دا، بە تایبەتی لە سەر بۆنە کانی پێوەندی دار بە کورد وەک ڕۆژی شەهیدان، ڕۆژی هەڵەبجە ، ئەنفال کە پێوەندیان بە سەرجەم کوردەوە هەیە دەربڕێ.
پاشان بەڕێز مەحموود یوسفی وێڕای بە خێرهێنانی هەیئەتی میوان ، خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدارە دەربڕی و باسی لە ڕۆڵی ئەرێنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە سەر پرسە گرینگەکانی پێوەندیدار بە کوردەوە کرد، ناوبراو بە شانازیەوە باسی لە پێوەندی نێوان سازمانی خەبات وحیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد کە بۆ هەموو ئەو پرسانە کە پێوەندییان بە کوردەوە هەیە و لەو بارەوە ئامادەیی تەواوی سازمانی خەباتی بۆ هەموو هاوکاریەک بە تایبەت بە ڕۆژە مێژوویی و نەتەوەیەکانی کوردەوە دەربڕی ، ناوبراو وتی لە ڕوانگەی سازمانی خەباتەوە لە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا زیاترباری نەتەوەیی بوون بەهێزترە تا حیزبی بوون .
لە درێژەی دانیشتنەکە دا هاوڕێیانی ئامادەبوو لە و دیدارە دا بەشداری چالاکانەیان لە باسەکان دا کردو بۆچوون و تێ بینیەکانی خۆیان لەو بارەوە دەربڕی و ئاڵوگۆڕی بیرو ڕایان کرد.
لە کۆتایی دانیشتنەکە دا هەر دوولا پێیان لە سەر بەردەوامی چاوپێکەوتنەکان داگرتەوە
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ناوچەی ئۆستفۆڵد
hdk-xebat1-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 831 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact