. . . .


16 Apr 2013

بەشداری هەیئەتێکی حدک لە کۆنفڕانسی ئەنجومەنی ئەلبۆرز نیوز لە هام??


ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: هه‌یئه‌تێکی حدک که له هاورێیان کاوه ئاهه‌نگه‌ری، گوڵاله شه‌ره‌فکه‌ندی و خالید حه‌سه‌نپوور پێک هاتبوو له کۆنفرانسێکدا که له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئه‌لبورزنیوز ه‌وه له شاری هامبورگی ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداریان کرد. شایانی باسه که ئه‌م کۆنفرانسه له رۆژانی ١٣ و ١٤ی ئاپریلی ٢٠١٣ بۆ تاوتوێکردنی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رکۆماری له ئێران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌یانی رۆژی شه‌ممه له گفتوگۆی یه‌که‌مدا بابه‌تێک له ژێر ناوێ '' کۆبوونه‌وه‌ی دژه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی و چۆنێتی هاوکاری و ''همگرایی'' له‌گه‌ڵ یه‌کتر بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی دێموکراسی و پلۆڕالیسم له ئێراندا'' به‌ڕێوه‌ چوو.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری وتی که به بێ ناسینی یه‌کتر و دان نان به یه‌کتر (اعتراف کردن) و به‌رگری کردن له یه‌کتر باسکردن له همگرایی و هاوکاری بێ نه‌تیجه‌یه. ئاهه‌نگه‌ری وتی که ئێمه ده‌بێ بزانین به دوای چییه‌وه‌ین، ئه‌گه‌ر بۆ بنیاتنانی سیستمێکی دێموکراتیک له جێی ئه‌م رژیمه خه‌بات ده‌که‌ین، ئه‌وه ده‌بێ ئێمه‌ی دژه‌به‌ری کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر هه‌ندێک ئوسوول به رێکه‌وت بگه‌ین. کاوه‌ ئاهه‌نگه‌ری ته‌ئکیدی له سه‌ر خه‌سار ناسی رابردوو کرده‌وه و پێداگری کرد که ئێمه‌ وه‌ک کورد به‌رگری چه‌کدارانه‌مان کردووه و ئه‌وه‌ش به مافی ره‌وای خۆمانی ده‌زانین.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێمه پێمانوانیه که به شۆرش و شه‌ڕ و له رێگای نیزامییه‌وه بتوانین دێموکراسی له کۆمه‌ڵگادا جێگیر بکه‌ین بۆیه ده‌بێ پێشه‌کی هه‌وڵ بده‌ین له نێوان خۆماندا فه‌رهه‌نگێکی دێموکراتیک نه‌هادینه بکه‌ین و به دوای ساغبوونه له‌‌سه‌ر په‌یمانێک بۆ ئازادی ئێران و ئێرانی تێبکۆشین.
خالید حه‌سه‌نپوور وتی که ئێمه له بواری هاوگه‌رایی چووینه‌ته پێش به‌ڵام نه‌گه‌یشتووین به یه‌کێتی. له لایه‌کی دیکه‌وه من ناسیۆنالیزم له نێو کورددا نابینم، باس له مافی خوێندن ناسیۆنالیزم نیه، باس له فیدڕالیزم ناسیۆنالیزم نیه. حه‌سه‌نپوور وتی ئێمه‌ نیگه‌رانی دووپات بوونه‌وه‌ی رووداوه‌کانی دوای شۆڕشی٥٧ ین که هه‌موومان بچینه چالێکه‌وه و دوایه خومه‌ینێکی دیکه‌ی لێ بێته‌ده‌ر.
دکتور نه‌جیب که‌ریم ئه‌ندامی حیزبی ئێف دێ پێ FDP ی ئالمان که وه‌ک میوان به‌شداری کردبوو، به باسێک له سه‌ر سیاسه‌تی خاریخی ئاڵمان و ئه‌ندامانی یه‌کێتی ئوروپا له‌ هه‌مبه‌ر ئێران به گشتی و حیزبی ئێف دێ پێی ئاڵمان به تایبه‌تی، بۆ ئاماده‌بوان دوا.
کۆبوونه‌‌وه‌ی رۆژی دووهه‌م له ژێر سه‌ردێڕی '' هه‌ڵبژاردنی ئازادو خه‌باتی دوور له تووند و تیژی'' ده‌ستی پێکرد. له‌م به‌شه‌دا مێهدی وه‌زیری، حه‌مید کاویان ، عارف شیرین دهان، مازیار خسروبیگ و حه‌شه‌ن شه‌ریعه‌تمه‌داری له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره بیرو بۆچوونی خۆیان خسته‌روو.
له پانێلێکی دیکه‌ی کۆنفرانسدا حه‌سه‌ن نایب هاشم چالاکی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئازاد و منصفانه وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
له پانێلی ژنانی کۆنفرانسه‌که‌دا هاورێ گوڵاڵه شه‌ره‌فکه‌ندی وتارێکی له ژێر ناوی ژنانی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رکۆماری له ئێران پێشکه‌ش کرد.
شه‌ره‌فکه‌ندی له وتاره‌که‌یدا ده‌وری ژنان و چۆنییه‌تی به‌ پیره‌وه‌ چوون و هه‌ڵوێست گرتنیان له‌ مه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریدا تا و توێ کرد و ئه‌و راستییه‌ که‌ ژنان له‌ ئێران ته‌نیا ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن و بێ به‌ش کراون که‌ خۆ کاندید کردن ئاماژه‌ی پێکرا. ژنان له‌ ده‌نگ دانیشدا ته‌نیا مه‌جبورن پشت گیری له‌ که‌سانێک بکه‌ن که‌ هیچیان پێ نییه‌ بۆ باشتر کردنی وه‌زعی ژنان له‌ ئێران یا ته‌نانه‌ت راوه‌ستان له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵاواردن و وه‌ژێر پێ نانی مافی مرۆڤ. مادام ژنان ساحیب گوتاری دیار و یه‌کگرتووی فێمێنیستی نین ناتوانن له‌ هه‌ڵبژاردن دا شوێندانه‌ری ئه‌وتۆیان له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی ته‌بلیغاتی کاندیده‌کان دا هه‌بێ.
له درێژه‌دا هاورێ شه‌ڕه‌فکه‌ندی وتی: له‌ کاتێک دا باسی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین که‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا چه‌ندین لایحه‌ به‌ دژی ژنان و بۆ ناردنه‌وه‌یان بۆ نێو ماله‌کان له‌ مه‌جلیسی ئێراندا هاتونه‌ به‌رباس یان بریاریان له‌ سه‌ر دراوه‌ که‌ ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ و کارتێکه‌ریان له‌ سه‌ر کۆمه‌ڵگا و به‌ تایبه‌ت ژنان کرد وبه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێک له‌ ده‌نگده‌ران و شیوه‌ی بریار و هه‌ڵبژاردنیان چ له‌ رووی جێگای ژیان واته‌ شاره‌گه‌وره‌کان له‌ به‌رامبه‌ر شار و دێهاتی بچوک، له‌ رووی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار بوونیان، له‌ رووی جه‌وان و پیر بونیان یان له‌ رووی شیوازی بیر کردنه‌وه‌یان له‌ چه‌ندین ده‌سته‌ دا پۆلێن کران و ئه‌وهی که‌ هه‌رکام له‌و ده‌ستانه‌ ده‌توانێ پشتگیری کام لایه‌ن بکات ئاماژه‌ی پێکرا. ئه‌و راستییه‌ که‌ له‌ 42 میلیۆن که‌س که‌ مافی ده‌نگ دانیان هه‌یه‌ 18 میلیۆنیان جه‌وان و له‌ ژێر 27 ساڵن و کارتیکه‌ری ده‌نگی ئه‌وان له‌ سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردن یان چۆنییه‌تی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و پۆتانسیلانه‌ باس کران.
ئه‌وه‌ی که‌ ژنان ده‌توانن چاره‌نوسی هه‌ڵبژاردن بگۆرن به‌ پشتوانه‌ی نمونه‌ی خاته‌می که‌ 40 له‌ سه‌دی پشتگیرانی له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ بوو یان ده‌رکه‌وتنی ژنان له‌ جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز و ئاکامه‌کانی له‌ مه‌یدان دا بوونیان هه‌ڵسه‌نگێندرا. ناوبراو شانس و ئیمکانی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و پۆتانسیله‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جار دا زۆر به‌ لاواز ده‌بینی.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1086 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact