. . . .


14 Apr 2013

لە ساڵیادی ئەنفال دا، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، خۆپێشاندانێکی لە


ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: لە ساڵەوەگەڕی کارەساتی ئەنفال و کۆمەڵکوژی سەدوهەشتا دوو هەزار مرۆڤی کورد، لە لایەن ڕژیمی گۆڕکراوی بەعسەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی ئاپریلی ٢٠١٣ی زایینی کاتژمێر ١ بۆ ٢ی پاشنیوەرۆ، کاتژمێر ١ بۆ ٢ی پاشنیوەرۆ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، خۆپیشاندانێکی لە مەیدانی ترافالگار سکوێر لە لەندەن ڕێکخست. لەو خۆپێشاندانە کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتوانی لەندەن و دەوروبەری و هەروەها دۆستانی بیانی و بەشێکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەشدارییان کرد. لەو خۆپیشاندان و میتینگە دا بەشداران بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ئەنفال و گوڵێکی سوور وەک نیشانکردێک بۆ خوێنی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی کوردستان، بۆ جارێکی دیکە پەیمان و بەڵێنیان لەگەڵ ئەو شەهیدانە نوێ کردەوە و مەزڵوومیەتی گەلی بەشخوراوی کوردیان بە خەڵکی بریتانیان ناساند
پاش ڕاگەیاندنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی قوربانیانی کارەساتی ئەنفال و هەموو شەهیدانی کوردو کوردستان،بەشدار بووان بۆ پشتیوانی زیاتر لە هەڵوێست و هەوڵی پارلەمانتارانی کورد و هەروەها بۆ بە ئەنجام گەیاندن و بەنێونەتەوەی کردنی ئەم تاوانە، بە شیوەیەکی بەربڵاو دەستیان کرد بە واژوو کۆکردنەوە. هەر لەو پەیوەندییە دا بەرێز نەدیم زەهاوی ئەندامی پارلمانی بریتانیا باسێکی کورتی سەبارەت بەو داواکارییە و هەوڵ و تێکۆشانی دڵسۆزان و خێرخوازانی گەلەکەمان و دۆستە باشەکانی گەلی کورد پێشکەش کرد.بە ڕێزیان لە درێژەی قسەکانی دا وتی: ئەو هەنگاوانەی ئێمە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کاربەدەستانی بریتانیا بۆ لای کێشەی ئەنفال و کیمیابارنی هەڵەبجە و کاول کردنی کوردستان زۆر گرینگن و ئێمەش بە پشتیوانی ئێوە تا بەئەنجام گەیاندنی ئەم داواکارییە ڕەوایە سوور دەبین لەسەر هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان و سوپاس و پێزانینی خۆشی ئاڕاستەی بەشدار بووان کرد بۆ پشتیوانیان.
پێویست بە ئاماژەیە کە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا، وەک هەمیشە بۆ پشتیوانی لە هەوڵە گشتییەکانی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفالی کوردان بەشداری چالاکانەیان کرد.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیتەی بریتانیا

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 761 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact