. . . .


11 Apr 2013

دیداری نێوان کومیتەی حدک و نوێنەری پارتی سوسیال دیموکراتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی١٠ /٠٤/٢٠١٣ لە سەر بانگهێشتی بەریز لاسە فریمن یەنسن جیگری حیزبی سوسیال دیموکراتەکانی دانمارک لقی نۆردسند بووی، بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ هاوڕێیانی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە، لە بارەگای سەرەکی ئەم حیزبە کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لە نیوان کومیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و سوسیال دیموکراتەکانی نۆردسندبووی پێک هات. لە کۆبوونەوەکە دا ویرای باس و وتوویژ لە سەر وەزع و حالی پەنابەران لە وڵاتی دانمارک و ئەو بەربەست و کێشانەی کە بۆ تێکەلاوییان لەگەل کۆمەڵگەی دانمارکی دا لە ئارادان باس و خواس کرا. هەر لە دریژەی ئەو چاوپێکەوتنە ناوبراو کە پاڵێوراوی پارتی سوسیال دیموکراتەکانە بۆ شارەوانی ئالبۆرگ، باسی لە بەرنامە و پلانی خۆی و پارتەکەی کرد کە ئەگەر ئەوان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دا بواتنن متمانەی خەڵک بە دەست بێنن کرد. جێگەی ئاماژەیە کە لە بەرنامەی کاری سوسیال دێموکراتەکاندا چەندین خاڵی گرینگی تێدا بوو بۆ بردنی سەری ئاستی ژیانی خەڵک و هێنانی خۆشی وئارامی زیاتر بۆ دانیشتووانی شارەکە بە هەموو چین و تویژیکەوە. بەڕێز یەنسن پێوابوو کە دەبێ هەموو دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە یەک چاو سەیر بکرێن و لە ئیمکانات و تواناکانی ئەو وڵاتە کەڵکی پێویست وەرگرن. بەڕێزیان داوای لە هەیئەتی حیزب کرد بە دانی سەرنج وپێشنیار یارمەتیدەری ناوبراو بن، هاوڕێیانی حیزبیش بە پێ توانا چەندین خاڵیان دەستنیشان کرد و خستە بەردەم بەریز لاسە کە لە بەرنامەی کاری خۆیدا بیانگوونجینیت، کە بووە مایەی خۆشحالی خۆی ئەو و سپاسی کردن بۆ سەرنج و تیبینیەکانیان.
پیویست بە وتنە کە هەیئەتی کومیتەی دانمارک پێک هاتبوو لە بەریزان حوسێن حەسەن زادە بەرپرسی کومیتە و بە هاوڕێیەتی عومەر شێخەنژاد وهانا حەسەن زادە و هەیئەتی سوسیال دیموکراتەکان پێکهاتبوو لە بەریزان لاسە فریمن یەنسن جێگری سۆسیال دیموکراتەکان لقی نۆردسندبوو، بە هاوڕێیەتی نارکیس.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک
kdp-sos-danmark.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 825 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact