. . . .


8 Apr 2013

بە میوانداری حدک، ژماەیەک لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە هیلس


ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٧ ی ئاوریلی ٢٠١٣، لە شاری هێلسینکیی پێتەختی فینلەند، لەسەر داوای بەڕێز کاک مستەفا شەڵماشی بەرپرسی کۆمیتەی حدک لە دەروەی وڵات، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەک لە حیزب و رێکخراوە کوردستانییەکان پێکهات.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکە دا، بەڕێز شەڵماشی کوتی: هەموو یەک نەتەوەین و لە هەر شوێنێک بین، سەرەڕای ئەرکێکی نەتەویی کە هەمانە، ئەرک و کارە سیاسییەکانیشمان و کاری حیزبیمان بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی ئێمەی داگیر کردووە.
پاش قسەکانی بەڕێز شەڵماشی بەشی هەرە زۆری کۆبوونەوەکە بۆ پرسیار و وڵام تەرخان کرا. بەڕێوە چوو. مەسەلەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکرێزی بنەماڵەی دێموکراتەکان و کۆمەڵەکان و رێکخستەوەی ماڵەکانیان و پێکهێنانی شێوە بەرە یا کۆدەنگییەکی هەموو حیزب وڕێکخراوەکانی ئەو بەشی کوردستان، جێگە و پێگەی نوێی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوڕاست، پێشکەوتنەکانی مەزنی باشووری کوردستان، سەرمایە گوزاری وڵاتانی بەهێزی ئورووپایی و ئەمریکا لەو بەشە و بوونی کانزاکانی نەوت و ئاو، هەڵکەوتەی ژێئۆپۆلیتیکی کوردستان، بۆنەتە هۆی جێی سەرنجی پتر لەپێشوو بۆ سەقامگرتوویی وەزعی باشووری کوردستان؛ نەورۆزی میلیونی باکوور و پەیامە گرینگەکەی بەڕێز ئۆجەلان و قۆناخی نوێ، هەڵسەنگێندران.
لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شووڕاکان لە ئێران کە لە ٢٤جۆزەردانی ١٣٩٢ی هەتاوی بەڕێوە دەچن، بەشێکی دیکە باس و خواسەکانی پێکدێنا و هاوکات باس لە هەوڵە چڕ و پڕەکانی حدک، بۆ هاوهەڵویستی حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکان، لە هەمبەر ئەو پرسە گرینگەی کە چارەنووسی ٤ ساڵی داهاتوی ئێرانی پێوە گرێ دەدەرێ بە گرینگ زانرا.
لەو کۆبوونەوەیە، هەیئەتێک لە کۆمیتەی دەورەوە و کۆمیتەی فینلەندی حدک بەسەرپەرستی کاک مستەفا شەڵماشی، هەیئەتی پارتی دێموکڕاتی کوردستان/ فینلەند، بەسەرپرستی کاک حەکیم تاهیر، کاک جەبار جومعە – بەرپرسی رێکخستنی یەکیەتیی نیشتیمانی / فینلەند، کاک فایق مەسعوودی - بەرپرسی کۆمیتەی فینلەندی کۆمەڵەی شوڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەشدار بوون.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی فینلاند
hdk-finland.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 959 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact