. . . .


8 Apr 2013

بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی شاری ئۆرێبروی سوید، رێز لە 10 خاک


ناوەندی هەواڵ- سوید: کاتژمێژ ٢ هەتا ٥ ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی ئاپریل بە دەست پێشخەری و ئیبتکاری کۆمەڵەی کلتوری کوردی لە شاری ئۆریبرۆی سوید و پشتیوانی زۆربەی حیزبە سیاسییە کوردستانیانی ئەو شارە، بە مەبەستی رێز گرتن لەو ڕۆژە و هەنگاونان بۆ بە نەتەوەیی کردنی و ناساندنی ئەو رۆژی ١٠ خاکەلێوە، ڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوای مەزنی گەلی کورد قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە چوارچرای مەهاباد و هەوڵ دان بۆ بە فەرمی ناسینی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان، رێوڕەسمێکی شایان لە یەکێک لە هۆڵەکانی ئەو شارە پێک هات. لەو رێوڕەسمەدا تێکۆشەری دێرین و چاوەدێری سیاسی کورد بەرێز تاهیر عەلیار بە دوور و درێژی لە سەر هۆیەکانی پێک هاتنی کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٤٥ و هەروەها هۆییەکانی شکستی ئەو دوو کۆمارە ئاخەوی. ناوبراو لە درێژەی باسەکەی دا لەمەڕ هۆکارەکانی شکستی ئەو دوو کۆمارە دوا. ناوبراو لە باس لەسەر هۆکارە دەرەکییەکان ئاماژەی ڕاستەوخۆ و تایبەتی بە رۆڵی نەرێنی و یەکیەتی سۆڤیەتی ئەو کات کرد و کوتی کە بە پێ بەڵگە مێژووییەکان یەکیەتی سۆڤیەت هەر دوو کۆماری فیدای بەرژەوەندەییە تایبەتییەکانی خۆی کرد.
ناوبراو بە رێزوە باسێ لە فیداکاری شەهیدانی کۆمار و سەرقافڵەی ئەو کاروانە، واتە پێشەوا قازی محمد و هاوڕێیانی کرد.
لەو رێوڕەسمەدا زۆربەی هەرەزۆری بنەماڵەی شەهیدانی هەر چوار پارچە کوردستان بەشدار بوون و هاوکات بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی دانیشتووی ئۆرێبرۆ و دەورووبەری تەڤلی ئەو ڕێورەسمە بوون.
شایانی باسە نوێنەری ئەو حیزب و ڕێکخراوانەش ئامادەی بەشدارییان کرد:
- پارتی دێموکڕاتی کوردستان
- یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
- حیزبی دیموکڕاتی کوردستان
- پ.کا.کا
- بزوتنەوەی گۆڕان
- پارت سەربەخۆیی کوردستان
بەشدار بوون و بروسکەی پشتیوانیان بۆ درێژەی ئەو هەنگاوە پێشکەشی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کرد.
حیزبی دیموکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی سوید

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1016 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact