. . . .


8 Apr 2013

لە کاڕێکی هاوبەش دا، چەند کۆمەڵەی کوردی لە شاری یۆتێبۆری سوید، سمین?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 2013-4-6 کۆمەڵەی بەیان لە شاری یوتوبوری سوید، بەهاوکاری چەندکۆمەڵەی دیکە کە بریتی بوون لە: 1.کۆمەڵەی کوردی لە یوتوبوری، ٢- کۆمەڵەی بێستون، 3-.کۆمەڵەی مەتین، 4- .سەنتەری هاوگونجاندی کوردان، 5- .کۆمەڵەی گەرمیان، سمنینارێکیان لە ژێر ناوی چه‌مکێك له‌سه‌ر ئاینی زه‌رده‌شت له‌ مێژوی کورد دا، بۆ بەڕێزان ئەنداز حەوێزی سەرۆکی هۆزەی دینی زەڕدشت و دوو هاوکاری بەناوەکانی کاک ئارێز ئەندازیاری وکاک محەمەدعەبدوڵا پێک هێنا.
لەم سمینارەدا کە بەشێکی بەرچاو لە کوردانی نێشتەجێی ئەو شارە بەشدارییان تێدا کرد، بەڕێز ئەنداز و هاوڕێکانی باسێکی تێر وتەسەلیان لە سەر ئایینی زەڕدشت و چۆنیەتی پەیدا بوونی ئەم ئایینە و تێڕوانینیان بۆ مافی ژنان و پەیوەندیەکۆمەڵایەتیەکانیان پێشکەش کرد کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشداران بەرەڕوو بوو.
لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا بەشدارنی کۆبوونەوەکە بە پرسیاری جوراوجۆر بەشداریان کرد و لە لایان بەڕێز کاک ئەنداز،ەوە وڵامیان درایەوە بۆ بە هۆی ڕەزامەندی بەشدارانی سمینارەکە.
beyan-goteborg-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 845 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact