. . . .


6 Apr 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حدک لە سمیناری بەڕیز هێمن هەور?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی شەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٣ی کوردی، لە لایەن لیژنەی ناوچەی سوید و ڕێکخراوی یۆتۆبۆری پارتی دیموکراتی کوردستان، سمینارێکیان بۆ بەڕیز هێمن هەورامی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و هاوکێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان پێک هێنا.
بەڕێز هێمن هەورامی لە باسەکەی دا کە زیاتر لە ٥٠ خولەکی خایاند، ئاماژەی بە ڕەوشی هێوری و ئابووری باشی هەرێمی کوردستان کرد و هاوکات باسی لەو گرفتانە کرد کە لە نێوان حکومەتی هەرێمی و حکومەتی ناوەندی عێراق دا هاتوونەتە ئاراوە. ناوبراو ئاماژەی بەو فاکتەرە ناوخۆی و ناوچەیی نیودەوڵەتییانە دا کە لە ئیستا لە کارتێکەری ئەرێنی و نەرێنی،یان لە سەر ئەو دۆخەی کوردستان هەیە و بە چاوی ئۆمید و گەشبینییەوە باسی لە داهاتووی کوردستان کرد. بەشی کۆتایی ئەو سمینارە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و تێبینی بەشداران، کە بەڕێز هێمن هەورامی بەشیوەیەکی زۆر ڕێک و پێک وڵامی بەشدارانی دایەوە. لەو سمینارە دا نوێنەری بەشێکی بەرچاو لە حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کۆمەڵێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی شاری یۆتۆبۆری و دەورووبەری بەشدار بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێکی کومیتەی یۆتۆبۆری حیزبی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان کاک نەبەز عەلیدووست و کاک مستەفا ئیبراهیمی، لەو کۆڕە دا بەشدارییان کرد و لە کاتی پشوو دا چاویان بە بەڕێز هەورامی کەوت و وێڕای دەستخۆشی لێکردن بۆ سەرکەوتوویی سمینارەکە، خواستنی ئاواتی سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان، سڵاوی تێکۆشەرانی دیموکراتیان پێشکەش کرد.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
کومیتەی یۆتۆبۆری- سوید
kdp-pdk-sminar.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 778 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact