. . . .


6 Apr 2013

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە ٣٧مین کۆنگرەی پارتی ?


ناوەندی هەواڵ- سوید: ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی چواری ئاپریلی ٢٠١٣ی زایینی، پارتی سوسیال دیموکراتی سوید ٣٧مین کۆنگرەی خۆی لە شاری یۆتێبۆری پێک هێنا. لەو کۆنگرەیە دا نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٠٠ حیزب و لایەنی سوسیال دیموکرات لە هەموو جیهانەوە تێیدا بەشدار بوون.
لە سەر داوای فەرمی حیزبی سوسیال دێموکراتی سوید، لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ بەشداری لە ٣٧مین کۆنگرەی سالانەی ئەو حیزبە دا هەیئەتێکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کومیتەی سوید، پێک هاتوو لە بەڕێزان خاتوو نەوژین ڕۆستەمی و هاوڕێ ئارێز ڕەمەزانی لە کۆمبوونەکانی ڕۆژانی یەکەم و دووهەمی کۆنگرە دا بەشدار بوون.
لە یەکەم ڕۆژی کاری کۆنگرە دا و لە هەڵبژاردنێکی ئاشكرا و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بەشدار، بەڕێز ستێفان لۆڤێن وەک سەرۆکی ئەو پارتە هەڵبژێردرا. هاوکات هەیئەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان پێرۆزبایی حیزبیان ئاڕاستەی بەڕیزیان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
هەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ دا و لە ئێوارە خوانێک دا کە بۆ میوانان پێکهێنرا بوو، سەرۆکی گشتی سوسیال دیموکراتەکانی سوید، لە وتەیەک دا بە خێرهاتنی میوانەکانی کرد و خۆشحاڵی خۆی و حیزبەکەی لە ئامادە بوون و بەسداری نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سوسیال دیموکراتەکانی جیهان دەربڕی. بەڕێز سکرتێری گشتی سوسیال دێموکراتەکان لە وتەکانی دا پێی لەسەر پتەوتر کردن و قووڵبوونەوی پەیوەندییەکانی ئەو حیزبە لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوە برا و هاوپەیمان داگرتەوە و ئاماژەی بەوە دا کە حیزبەکەی گرینگییەکی زۆر دەدات بە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت لەگەڵ وڵاتان و حیزب و ڕێکخراوە سوسیال دیموکراتەکان لە هەموو جیهاندا.
لە هەردووک ڕۆژی کۆنگرە دا کە دەرگا بە ڕووی میوانان دا کرابوو، چەندین کۆڕ و کۆبوونەوە و دانیشتنی جۆراوجۆر بۆ باس لە سەر ڕوشی جیهان، پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی ڕەوتی دیموکراسی لە جیهان و هەوڵ دان بۆ داڕشتنی ستراتیژییەکی تۆکمە بۆ برەو دان بە سیستەمی سوسیال دیموکراسی لە جیهاندا پێک هات کە چەندین کەسایەتی و سیاسەتوانی گەورەی سوید و جیهان بەشداری باس و خواسەکانیان کرد.
یەکێک لە دانیشتنە تایبەتییەکان تەرخان کرابوو بۆ میوانانی بیانی، چەندین کەسایەتی گەورەی سوسیال دیموکراتی سوید بەشدار بوون کە دەکرێ لە ناویاندا ئاماژە بە ئینگڤار کارلسۆن و مۆنا سالین، هەردووک سەرۆکی پێشووتری ئەو پارتە بکرێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە لەو دوو ڕۆژە دا هەیئەتی حیزبی توانیان لەگەڵ چەندین کەسایەتی و سیاسەتوانی گەورەی سویدی و جیهان چاوپێکەوتن پێک بێنن و سەبارەت بە ڕەوشی گەلی کورد و بزووتنەوەی ڕەوامان و بەتایبەتی ڕەوشی و دۆخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس و خواسیان لەگەڵ دا بکەن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورەتر کرتە لە سەر ئالبومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 870 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact