. . . .


3 Apr 2013

ڕاگه‌یاندنی پلاتفۆرمی کوردی له‌ هوله‌ند


ڕۆژی 2ی ئاریلی 2013 له‌ ئێواره‌کۆڕێکی گه‌وره‌ دا پلاتفۆرمی کورده‌کانی هوله‌ند له‌ شه‌هرداری لاهای پایته‌ختی سیاسی وڵاتی هوله‌ند دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرا. له‌و پلاتفۆرمه‌دا زووربه‌ی کۆمه‌ڵه‌ و ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کانی هوله‌ند به‌شدارن و ده‌کرێ بڵێین چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ببێته‌ چه‌ترێک بۆ چالاکی دیاسپۆڕای کوردی له‌ هوله‌ند.
له‌و ئێواره‌ کۆڕه‌دا که‌ له‌ لایه‌ن شه‌هرداری لاهایه‌وه‌ کرایه‌وه‌ و وه‌ک ڕیسێپشیۆنێکیش بو بۆ جێژنی نه‌ورۆز، چه‌ند وته‌ بێژێک قسه‌یان کرد. له‌وانه‌ شه‌هرداری لاهای ئاغای فان ئارتسن، نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاک دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری ب.د.پ له‌ باکوری کوردستان، نوێنه‌ری پاڕله‌مانی کوردستان، ئیبراهیم سه‌لمان نوسه‌ری کورد له‌ هوله‌ند، هاری فان بۆمڵ و سه‌عاده‌ت کارابولوت ئه‌ندامانی پارله‌مانی هوله‌ند له‌ حیزبی سۆسیالیستی هوله‌ند، خانمی ماریت مای له‌ حیزبی سۆسیال دێموکڕاتی هوله‌ند، پرۆفیسۆر میکایل له‌ سه‌ر داستانی کاوه‌ی ئاسنگه‌ر. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ پیرۆزبایی نوێنه‌رانی پارته‌ هوله‌ندییه‌کان.
شایانی باسه‌ که‌ نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش بۆ ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌ بانگهێشتن کرابو.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 788 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact