. . . .


1 Apr 2013

بەڕیوەچوونی سمیناری ١٠ی خاکەلیوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە وڵاتی د


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە بۆنەی ١٠ی خاکەلیوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک سمیناریکی بۆ هەر دوو تێکۆشەری دیموکرات بەڕیزان کاک نەبەز عەلیدوست وکاک کەریم حوسێنی پێکهێنا.
سەرەتای سمینارکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتی وەستان بۆ ریزگرتن لەیادی شەهیدانی کوردستان دەستی پی کرد .ئینجا پەیامی کومیتەی حیزب لە وڵاتی دانمارک لە لایەن بەریز حوسێن حەسەن زادە بەرپرسی کومیتەی حیزب لەو وڵاتە پێشکەش کرا. بەریزیان لە پەیامەکەیاندا ویرای دەڕبڕینی ڕێز و پێزانین بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، پەیمانیان لەگەڵ ئەوان و گیانی پاکی شەهیدان نوی کردەوە کە هەتا سەر دریژەپێدەری ڕیگای پڕ لە سەروەریان بن.
لە درێژەی سمینارەکە دا پەیامی ئەو حیزب و ڕیکخراوانەش بەم بۆنەوە پێشکەش کرا کە لە هەموویان دا بە ڕیزەوە ئاوڕیان لە کۆماری کوردستان و پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانیان دابووەوە و داوایان ئەوە بووکە ڕۆژی لە سێدارەدرانی پیشەواقازی بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودیر بکریت.
پەیامی یەکییەتی نیشتمانی کوردستان کومیتەی دانمارک لە لایەن بەریز جعفر وەیسی
پەیامی کۆمەڵەی کوردی لە لایەن بەڕیز عومەر شێخەنژاد
پەیامی ڕیکخراوی چاوەدیری کوردۆساید لە لایەن خاتوو قومری ساڵحزادە
پەیامی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لایەن بەریز ئەبووبەکر ئیسماعیلی
پەیامی ریکخراوی خەباتی شۆڕشگیر
برووسکەی هاوخەمی ماڵی کوردی
لە بەشی یەکەمی سمینارەکە دا نۆرە گەیشتە کۆڕگیری یەکەم بەریز نەبەز عەلیدوست. بەڕیزیان بە خوێندنەوەی هۆنراوەیەک کە باسی لە خۆراگری دەکرد وبە ئیلهام وەرگرتن لەم شێعرە کۆرەکەی لە چوار بەشدا، وەک مانی شەهید، کورد و خەبات بۆ ڕزگاری، ڕۆژی شەهیدان و ئەرکی ئێمە پێشکەش کرد.
بەریزیان لە بەشێک لە قسەکانی دا ئاوا دوا.
رۆژی خوڵقاندنی تاوانێکی دیکه‌ش دژ به‌ گه‌لێکی چه‌وساوه‌. له‌و رۆژه‌ی دا رژێمی پاشایه‌تی و به‌ ده‌ستکیسی به‌ره‌ی دژی ئازادی، گه‌لی ئیمه‌یان له‌ حاستی سه‌رۆک و سه‌رداران دا دایه‌ به‌ر نیشانه‌ی لیدان و له‌ ناوبردن .پێشه‌وای سه‌رۆک کۆمار و سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی،یان.راست له‌وشوێنه‌ی سالیک پێشتر، له‌ سه‌ر ده‌ستی حه‌زرتی پێشه‌وا کوماری کوردستانی لێراگه‌یاندرابوو شه‌هید کردن.
ئیوه‌ خەباتگێڕانی کوردستان زۆر باش دەزانن هیچ رۆژێكی ساڵ نی‌یە کە خوێنی ده‌یان شەهید، خاكی پیرۆزی کوردستانی ڕەنگین نەکردبێت و گیانی پاکیان لە ڕێگای کوردستان دا بەخت نەکردبێت، نەتەوەی زوڵم لێکراوی کورد به‌ درێژایی مێژوو، تۆوشی زۆر کارەسات بووە، دیارترینیان له‌ مێژووی هاوچه‌رخداوله‌ دووسه‌ده‌ی دوایی دا، قه‌لای دمدم و خانی له‌پ زیرین، شۆرشی ئاگری داخ ، شیخ عوبیدوللای نه‌هری، کۆمه‌ل کوژی ده‌رسیم وسه‌یدره‌زا ، شیخ سه‌عید یپیران، سمایل ئاغای سمکۆ، شیخ محمودی حه‌فید هتد.
جوانه‌مه‌رگ بوونی کۆماری کوردستان و تاونی 10خاكەلێوەی سالی 1326هەتاوی‌‌
بەشی دووهەمی سمینار تەرخان کرابووبۆ بەریز کاک کەریم حوسێنی. بەریزیان لە باسەکەیدا، بە تێشک خستنە سەر هەلومەرجی دامەزرانی کۆماری کوردستان، باسی لە بویری و لیهاتووی پێشەوا قازی محەممەد لەو سەردەمە دا کرد. بەریزیان وتی: ئەو کات ,کە زلهێزەکانی ناوچە خەریکی دابەش کردن ودرووست کردنی ولاتان بوون، قازی محەممەد مەبەستی دامەزراندنی حکوومەتی کوردی وهەڵدانی ئاڵای کوردستان بوو، هێندیک کەس پێیان وابوو کە قازی وکۆماری کوردستان بە ناوچەیەکی خودموختار رازی بوون بەلام ڕاست بە پێچەوانەی بیروبۆچوونی ئەو کەسانە بڕیار لە سەر دامەزراندنی حکومەتی کوردستان درا. پیشەوا قازی کەسێکی شارەزاو بو ێربوو،هەر دەم خەریکی وتوویژبوو لەگەڵ گەلانی دیکە. قازی بۆ نەسڵی دوای خۆێ بناغەیەکی دانا و لە سەر مافی کورد وکوردستان دەیزانی چۆن معامەلە بکات. هێچکات ئامادەنەبوو لە هەستی نەتەوایەتی کورد کەم بکاتەوە.
دوابەشی سمینارەکە بۆ ولامدانەوەی میوانان و بەشداران تەرخان کرابوو، کە لە لایەن کۆڕگێرانەوە بە وردی وڵامی پرسیارەکان درایەوە. سمینار بە پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ رووحی بەرزی پیشەوا قازی وهەموو شەهیدانی نەتەوەکەمان کۆتای پێ هات.
لەماوەی کاری سمیناردا وێنەی ژمارەیەکی زۆر لە شەهیدانی حیزبە خۆشەویستەکەمان بە پرۆژۆکتۆرلە سەر دیواری ساڵۆنەکە پێشانی بەشدابووان دەدرا..
شایانی باسە نیوئاخنی کۆرەکە بە پێشکەش کردنی چەند پارچە شیعر و پەخشان لە لایەن بەڕیوەبەری بەرنامە خاتوو سومەیە ڕەسووڵی،یەوە ڕازێندرایەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی دانمارک

بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە ئالبومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 930 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact