. . . .


1 Apr 2013

بەشداری وەڤدیکی حدک لە جەژنی نەورۆز لە شاری فریبورگ،ی سویس


ناوەندی هەواڵ- سویس: لە ڕۆژی ۳٠ی مارسی ۲٠۱۳ی زاینی لە سەر بانگهێشتی فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک، وەڤدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوڕێیەتی مامۆستا عەزیز ئەحمەدی بەرپرسی پەیوەندیەکانی حیزب لە سویس بەشداری ڕێوڕسمێکی سەدان کەسیان کرد کە بۆ پیرۆزکردنی نورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی پێکهاتبوو.
لەو ڕێوڕەسمە دا چەند کەس قسەیان کرد یەکیک لەئەندامانی پارلەمانی تورکیە لەسەر لیستی بەدەپە بەزمانی تورکی قسەی کرد دوای ئەو عەزیزی ئەحمەدی بەنوینەرایەتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەسویس پەیامی پیرۆزبایی پیشکەش کرد .شایانی باسە لە پەیامەکە دا پشتیوانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە پەیامی ئاشتی بەریز ئۆجەلان دووپات کرابووەوە و داوای سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە کرابوو.
newroz-pkk-2.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 758 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact