. . . .


31 Mar 2013

لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە دا، لە شاری لینشۆپینگی سوید سەردانی بنەماڵەی ش?


ناوەندی هەواڵ- سوید: بە بۆنەی١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری لینشۆپینگ،ی وڵاتی سوئێد بە مەبەستی ڕێزلێنان لە شەهیدانی کوردستان و بۆ یادو بیرەوەری و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی سەربەرز و کەس و کاری شەهیدان، لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەدا سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی شۆڕشی گەلی کوردستانیان لەو شارە کرد و لەو دیدارانە دا وێرای ڕێز گرتن لە کەس‌ و کاری شەهیدان و تێکرای شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، لە لایەن ئەندامانی کۆمیتەی بەرێوەبەری و ئەندامانی حیزبەوە لەوحەی ڕێزلێنان پێشکەش بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کرا و پەیامی حیزبیان لە کۆمیتەی سوئێد گەیاندە دەستی بنەمالەی شەهیدان لە درێژەی دیدارەکاندا هەر یەک لە وەڤدەکان پەیمان و بەڵێنیان لەگەڵ هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان ئەوانەی لە پێناو ئامانجە نەتەوەی‌یەکانی گەلی کورد دا بە سەخاوەتەوە گیانیان بەخشی نوێ کردەوە و جارێکی‌تر بەڵێنیان دا کە تاسەر ڕیگای پیرۆزی شەهیدان درێژە پێ بدەن و بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهیدانی کۆماری کوردستان و شەهیدانی ١٠ ی خاکەلێوە و ڕێبەرانی شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی بەوپەری تواناوە خەبات بە دژی ستەمکاری و دیکتاتۆری رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە پێ بدەن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان- کومیتەی سوید

بۆبینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورە کرتە لە سەر ئالبومەکە بکە

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 848 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact