. . . .


31 Mar 2013

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حدک لە جێژنی نەورۆز دا لە وڵاتی ئوتریش


ناوەندی هەواڵ- ئوتریش: رۆژی شەممە رێکەوتی ٣٠/٣/٢٠١٣ لە سەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی ئوتریش،ی حێزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە شاری لینز بەشدارییان کرد. هەیئەتی حیزبی کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان پەرۆش قادری و سمکۆ حوسێن پوور، پەیامی کۆمیتەی حیزبیان لە وڵاتی ئوتریش بۆ ئەم یادە پێشکەش کرد و سپاسی هاوڕێیانی ئەنجومەنی کوردەکانی رۆژ ئاوای کوردستانیان کرد کە بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بانگهێشتیان کردبوون.
پێویستە بگوترێ کە پێش لە گەیاندنی پەیامی کۆمیتەی حیزب هاوڕی پەرۆش قادر بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی ١٠ خاکەلێوە وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و ڕێزی لە پێشەوای نەمر و سەرجەم شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی شەهیدانی ١٠ی خاکەلێوە گرت، کە لەگەڵ پێشوازی گەرمی بەشداربووان بەرەوەڕوو بوو. لەم ڕێوڕەسمە نەورۆزیە دا سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی ئوتریش بەشداریان کرد و تا درەنگانێکی شەو هونەرمەندی نەتەوەکەمان شوان پەروەر بە دەنگە خۆشەکەی سۆزو جۆش و خرۆشی بەخشیە جێژنەکە.
شایانی باسە کە لەم ڕێوڕەسمە دا کە چەندین حیزبو ڕێکخراوی دیکەی کوردستانیش بەشدار بوون، تەنیا حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پەیامی خوێندەوە.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو حیزب و ڕێکخراوانە بەشدارەکان بریتی بوون لە:
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پارتی دیمۆکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
ئەنجومەنی کوردەکانی رۆژ ئاوای کوردستان کە خانەخوێی ئەم بەرنامەیە بوون. وەک لایەنی سیاسی بەشدار بوون.
جێگەی ئاماژەیە کە هاوڕێیانی بەشی فیلم و وێنەی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان توانیان هاوکاریەکی باشی بەرنامەکان بکەن.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- ئوتریش

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1010 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact