. . . .


31 Mar 2013

بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان لە وڵاتی دانمارک


ناوەندی هەواڵ- دانمارک: بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی شەهیدان و ڕێز گرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهیدانی کوردستان لە سەرووی هەموویان پێشەوا قازی محەممەد و پەیمان نوێ کردنەوە لە گەڵیان، ، بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ولاتی دانمارک سەردانی گڵکۆی تێکۆشەرانی حیزبیان لە شاری کۆپێنهاگ کرد. شایانی ئاماژە پێکردنە کە لە لایەن ئەندامان ولایەنگران چەپکە گوڵی رێز و وەفا لە سەر گڵکۆی شەهیدان داندرا و بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی حدک لە دانمارک، تێکۆشەری دێرین کاک ناسر پیرانی چەند وتەیەکی بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدان و کەسایەتی پێشەوا قازی محەممەد و هاورێیانی لە سەر گڵکۆی نەمر کاک نەبی قادری پێشکەشکرد.

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 815 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact